جگه‌رخوێن درێسى زاخۆ ده‌پۆشى

جگه‌رخوێن درێسى زاخۆ ده‌پۆشى

جگه‌رخوێن درێسى زاخۆ ده‌پۆشى
هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ى وه‌رزشیی زاخۆ تیپى باسكه‌ى به‌شداره‌ له‌ خولى یانه‌ نایابه‌كانى عێراقی، شان به‌شانى سه‌رجه‌م یانه‌كان شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌كات له‌ خولی باسكه‌ى یانه‌كانى عێراق، زاخۆ ئه‌م وه‌رزه‌ پشتى به‌ چه‌ندین گه‌نجی شاره‌كه‌ى به‌ستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنێت، یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ جگه‌رخوێن ئه‌و ماوه‌یه‌كى زۆره‌ خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات و یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌ دیاره‌كانى یانه‌كه‌یه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌جگه‌ر خوێن عه‌لی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌مان تیپێكى تۆكمه‌ى دروست كردوه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ خولى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراقی، ئێمه‌ش كۆمه‌لێك یاریزانى كورد له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ناوى یانه‌ى زاخۆ به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستى عێراقی و كوردستانیش، یانه‌كه‌مان گرنگى زۆر به‌ یارى باسكه‌ ده‌دات به‌شدارى كردنیشمان له‌ خولى عێراقی به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تیپه‌كه‌ گرنگی به‌ ئه‌م یارییه‌ ده‌دات، هه‌ر چى له‌ توانامان بێت وه‌كو یاریزانه‌ كورده‌كانى یانه‌ى زاخۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانى تر بۆ ئه‌وه‌یه‌ بتوانین ناوى زاخۆ و شاره‌كه‌مان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌،خولى باسكه‌ى عێراقیش خولێكى به‌هێزه‌، چونكه‌ یاریزانى پیشه‌گه‌رى زۆره‌ هیوادارین بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top