یانه‌ى بابان بۆ وه‌رزی نوێ تۆكمه‌ ده‌بێت

یانه‌ى بابان بۆ وه‌رزی نوێ تۆكمه‌ ده‌بێت

یانه‌ى بابان بۆ وه‌رزی نوێ تۆكمه‌ ده‌بێت
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى بابانی شارى سلێمانى له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌یه‌ تیپێكى تۆكمه‌ دروست بكات بۆ هه‌ردوو خولى پله‌ یه‌كى كوردستان و پله‌ دووی عێراقی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رى پێشووى ده‌ربه‌ندیخان هۆگرعه‌بدولا مۆركردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه‌ بكات، له‌ باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌ش هۆگر عه‌بدولا ڕاهێنه‌رى نوێی یانه‌ى بابان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان كردوه‌ بۆ هه‌ردوو خولى پله‌ یه‌كى كوردستان و پله‌ دووی عێراقی نیازی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ تیپه‌كه‌ رێكبخه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنین له‌ هه‌ردوو خوله‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئامانجى هه‌مووانه‌ له‌ یانه‌كه‌، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش مامۆستا هۆگر گوتیشى" گرفتى ئێمه‌ نه‌بوونى بودجه‌ و توانای دارایی تۆكمه‌یه‌ تا بتوانین ژماره‌یه‌كى زۆر یاریزان بگوازینه‌وه‌ ریزى تیپه‌كه‌مان بۆ هه‌ردوو خول ئاماده‌یان بكه‌ین، ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ سه‌رخستنی یانه‌ى بابان بۆ ریزى یانه‌ نایابه‌كانى كوردستان و پله‌ یه‌كه‌كانى عێراقی، ئه‌مساڵیش یانه‌كان زۆربه‌یان تیپى تۆكمه‌یان دروست كردوه‌ ئێمه‌ش هه‌رچى له‌ توانامان بێت درێغی ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى قورس بین له‌ هه‌ردوو خوله‌كه‌، هه‌موو یانه‌یه‌كیش هیواى گه‌یشتنی به‌ ئه‌نجامى شایسته‌ى هه‌یه‌ له‌ خوله‌ گه‌وره‌كان، یاریزانانى یانه‌كه‌ش ئه‌و روحیه‌ته‌یان تێدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامان شایسته‌ بێت.
كارزان كانه‌بی

Top