سەنتەری ئاڵا کۆڕێک بۆ شاعیری لاو مەریوان حەکیم جەباری ساز دەکات.

سەنتەری ئاڵا کۆڕێک بۆ شاعیری لاو مەریوان حەکیم جەباری ساز دەکات.

ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 19/10/2022سەنتەری ئاڵا لە هەولێری پایتەخت کاتژمێر 4 ی ئێوارە کۆڕێک بۆ شاعیری لاو (مەریوان حەکیم جەباری) ڕێک دەخات کە تیایدا نووسەر نوێترین
بەرهەمی چاپکراوی خۆی بەناوی ئاگات لە چراکەی دڵم بێت بۆ ئامادەبووان واژۆ دەکات و بە دیاری دەیبەخشێت هەروەها نووسەری دیار م (دڵزار حەسەن) خۆێندنەوە بۆ بەرهەمەکەی جەباری دەکات، دواتر شاعیر چەند بەرهەمێک لە شیعرەکانی پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات ( مەریوان حەکیم ئەمین )
ناسراو بە(مەریوان حەکیم جەباری)
1/11985چاوی بەژیان هەڵهێناوە
لە ساڵی 2001دەستی بەنووسین کردووە
ساڵی ٢٠١٣ دەستی بەبڵاوکردنەوەی نووسینەکانی کردووە لە گۆڤارو ڕۆژنامەو سایت و تیڤێکان.
بەشداری چەندیین کۆڕ و سمیناری ئەدەبی کردووە،
لەساڵی٢٠١٨ لەگەڵ شاعیری لاو جەزا شێخانی خەڵاتی یەکەمی ڤیستیڤاڵی شیعری نیشتیمانییان بەدەست هێنا، کە لەسەر ئاستی حەڤدە پارێزگای عێراق کە وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق پێی هەستا بوو لە شاری کەرکوک
لەساڵی٢٠٢١ خەڵاتی دووەمی ڤیستیڤاڵی لاوانی بەدەست هێناوە لەبواری شیعردا لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکووک،
ساڵی 2022 خەڵاتی گەنجی بەهەرمەندی پێ بەخشراوە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و کۆتا چالاکی ئەدەبیشی لە ساڵی ٢٠٢٢بە چاپگەیاندنی نامیلکەیەکە بە ناوی ئاگات لەچراکەی دڵم بێت .

Top