بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک ٢٠ کەس بوونەقوربانی

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک ٢٠ کەس بوونەقوربانی

 

 

دوای وەرگەڕانی پاسێک لە باشووری ڕۆژئاوای کۆڵۆمبیا بەلایەنی كەم 20 کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەسیش برینداربوون.

بەپێی میدیاکانی کۆڵۆمبیا، ئەم پاسە لە شاری تۆماکۆوە بەرەو شاری کالی دەڕۆیشت، کە تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

ئالبرلاند ئاگودلو، بەڕێوەبەری بەشی هاتوچۆی پارێزگای نارینۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، لەم ڕووداوەدا بەلانی کەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسیش برینداربوون.

بە وتەی ناوبراو، تیمی گەڕان و فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top