هه‌ندرێن گۆڵبارانى سۆرانى كرد و برایه‌تیش دۆڕا

هه‌ندرێن گۆڵبارانى سۆرانى كرد و برایه‌تیش دۆڕا

له‌ خولى نایابی كوردستان
هه‌ندرێن گۆڵبارانى سۆرانى كرد و برایه‌تیش دۆڕا
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان حه‌وت یارى گرنگ و به‌ هێز به‌رێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێ یارى به‌رێوه‌چوو، هه‌ندرێن له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى سۆرانى كردو له‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ندرێن باڵا ده‌ستى خۆیان له‌ یارییه‌كه‌ پێشاندا و توانیان گۆڵبارانى سۆران بكه‌ن و یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى(4-0)گۆڵ كۆتایی هات،له‌ پیرمامیش هه‌ردوو یانه‌ى ئارارات و چوارقورنه‌ له‌ یه‌كه‌م یاری وه‌رزى نوێ به‌ گۆلێك و به‌خالێك یه‌كسان بوون،ده‌ربه‌ندیخانیش له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ برایه‌تى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى(2-0)گۆڵ، له‌ قه‌زاى سه‌یدسادقیش یانه‌ى زاخۆ به‌ گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ى سه‌ید سادقی برده‌وه‌.ئه‌نجامى یارییه‌كانى تریش به‌م شێوه‌یه‌ بوو.
چه‌مچه‌مال-شه‌قلاوه‌(0-0)گۆڵ
دهۆك-شێروانه‌(1-0)گۆڵ
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر-ئاكرێ(2-1)گۆڵ

Top