بروسك ده‌یه‌وێت جیاواز بێت

بروسك ده‌یه‌وێت جیاواز بێت

بروسك ده‌یه‌وێت جیاواز بێت
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك بۆ وه‌رزى نوێی خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان كێبڕكێ بكه‌ن له‌ سه‌ر به‌ ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خوله‌كه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ى یانه‌ى بروسك به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ مامۆستا شوان ئه‌نوه‌ر مۆركرد بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى تیپه‌كه‌ له‌ خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه‌ محه‌مه‌د حمه‌ خان سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌ فه‌رمى و به‌ ده‌نگی ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌مان مامۆستا شوان ئه‌نوه‌ر وه‌كو ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى خولی پله‌ یه‌كى كوردستنمان ده‌ستنیشان كرا، كاپتن شوان پێشووتریش یاریزانى یانه‌كه‌مان بووه‌ و خزمه‌تى زۆری وه‌رزشیی كوردستان كردووه‌، ده‌مانه‌وێ به‌م یاریزانه‌ گه‌نجانه‌ى خۆمان بتوانین تیپێكى تۆكمه‌ى به‌هێز دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى كێبڕكێ له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى خولى پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان بكه‌ین، ئه‌مساڵیش شێوازی خوله‌كه‌ جیایه‌ و خوله‌كه‌ به‌ شێوازی یه‌ك قۆناغ و هه‌رچى پێویست بێت بۆ سه‌رخستنی یانه‌ى بروسك ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، یاریزانه‌كانیشمان هیواى سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه‌ بۆ ریزى یانه‌ گه‌وره‌كانى كوردستان، یانه‌ى بروسك گرنگی به‌ سه‌رجه‌م یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌دات، ده‌مانه‌وێ تیپى تۆپی پێیش یه‌كێك له‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى كوردستان بێت.
كارزان كانه‌بی

Top