وشكیی پێست واتە نەمانی نەرمونیانیی روخسارت

وشكیی پێست واتە نەمانی  نەرمونیانیی روخسارت

وشكبوونی پێستت واتە نەمانی سەرنجڕاكێشی و ناسكی لە روخساردا، بۆیە هەمیشە دەبێت پارێزگاری لە وشكبوونی جەستەت بكەیت، بەتایبەت ئەوانەی رۆژانەی ژیانیان لە دەرەوە و دەوامی فەرمی و زانكۆن، هەروەها ئەو ئافرەتانەی كە لە ماڵەوە خەریكی كار و پاككردنەوە و ئامادەكردنی خواردنن، پێویستیان بەوە هەیە كە هەمیشە پێستیان نەرم و تەڕ بێت، هۆكارەكانی وشكبوونی پێستی روخسار بریتیین لە: ئاو خواردنەوەی كەم، ماندووبوونی زۆر، سترێس، خواردنی نەشیاو، نەخواردنی میوە و سەوزە، چەندین هۆكاری دیكە كە دەبنە مایەی وشكبوونی جەستە و پێست، كاتێك هەستت بەو چەند نیشانەیە كرد، واتە جەستە و پێستت وشكە، سەرەتا لێو و پێستت بە وشكی دەبێت و هەستی پێ دەكەیت، هەروەها رەنگی پێست و روخسار گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، فرمێسكت زۆر كەم دەبێت، هەڵوەرینی قژ و بەشی سەرەوەی پێستی روخسار بەشێكی دیكەی ئەو دیاردەیەن، چارەسەری وشكیی پێستی روخسار بریتییە لە: زۆر ئاو خواردنەوە، میوە و سەوزە، رۆژانە خواردنەوی زیاتر لە دوو تا پێنج لیتر ئاو، خواردنێكی باش و خەوی تەواو لە كاتی خۆیدا، دوور كەوتنەوە لە سترێس و خەم و بێزاری، بەكارهێنانی كرێمی دژەخۆر و كرێمی شێداركردنی روخسار.

Top