ڕۆژی جیهانی پۆستە و میدیای وەرزشی كوردی!

ڕۆژی جیهانی پۆستە و میدیای وەرزشی كوردی!

ڕۆژی جیهانی پۆستە و میدیای وەرزشی كوردی!
زاگرۆس نانەكەلی
بە دروشمی (نوێخوازی و تەواوكاری و گشتگیری) ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی 9-10-2022 یادی (148) ساڵەی رۆژی جیهانی پۆستەیە.
ڕۆژی جیهانی پۆستە ساڵانە لە(9) ی تشرینی یەكەمدا كە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی پۆستەی نێودەوڵەتیە كە لە ساڵی 1874 لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا دامەزرا، وادەی ڕۆژی جیهانی پۆستە لە كۆنگرەی یەكێتی پۆستە نێودەوڵەتییەكان ڕاگەیەندرا كە لە ساڵی 1969 لە شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو، لەو كاتەوە وڵاتان لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان لە ئاهەنگەكاندا كردووە و زۆرێك لە وڵاتان ئەو بۆنەیە بەكاردەهێنن بۆ نمایشكردن و بانگەشەكردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە نوێیەكانی پۆستە .
لە ساڵی 2015دا زۆرێك لە وڵاتانی جیهان پابەندبوون بە كاركردن بەیەكەوە بەرەو گەیشتن بە (17) ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام، كە بریتین لە بنبڕكردنی هەژاری و برسێتی لەڕادەبەدەر، بەرەنگاربوونەوەی نایەكسانی و نادادپەروەری و كاركردن بۆ پێچەوانەكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا وخزمەتگوزارییەكانی پۆستە ڕۆڵیان هەیە لەو هەوڵە جیهانییانەی كە لەم ڕووەوە دەدرێن بە دابینكردنی ژێرخانی پێویست بۆ گەشەپێدان.
تەوەری ساڵی 2022 بریتییە لە پۆست خزمەت بە هەسارەكەمان دەكات،پۆستە گەورەترین تۆڕی لۆجستییە لە جیهاندا چۆن ئەم تۆڕانە گۆڕانكاری سەوزی ئابووریی گەورە وخێراتر دەكەن.
ئەوە سوپێكی سووك و سادە بوو بۆ خوێنەران ومیدكارانی وەرزشی،تا بزانن لەجیهان چ باسە،خۆمنیش هەر گوێبیست وخوێنەربوومە وئەم یادەم وەك بابەتێك پێشكەشكردووە،بەڵام زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهان لە هەموو رووێك لەم رۆژەدا جوانترین وبەهاترین داهێنان ونوێخوازی لە پولی پۆستە دەكەن بۆ سەرجەم بوارەكانی ژیان.
ئەوەی من مەبەستمە میدیاكارانی وەرزشی كوردییە،تا ئێستا وێنەكێشێك،یاخود كاریكاتێرستێك ،یانیش خاوەن بیرۆكەیەكی وێنەی نەبوو،بۆ ئەوەی وێنەی یاریزان و میدیاكارانی وەرزشی كوردی بكێشن وبیكەن بە پولی پۆست،چونكەلەبیرتان نەچێ ئێمە لەشكرێك میدیاكاری وەرزشی و وەرزشوانی پاڵەوان وناودارمان هەیە كە لە رێگای وڵات شەهید بوونە و گیانی خۆیان سپاردووە،هەروەها بەهەمان شێوە كۆچكردووەكان كەماوەی چەندین ساڵ خزمەتی خاك و نیشتمانیان كردووە،پێیان رانابینن لە پۆلێكی پۆست بەسەریان بكەینەوە!.
چونكە لەوڵاتانی جیهان بەر لە (126) ساڵ پێش ئێستا بیری لێكراوەتەوە كاتێك لە ئۆلۆمپیاد یۆنانی 1896 یەكەم پولی پۆستی وەرزشی بڵاوكرایەوە،گەر ئەمڕۆ دەست پێ بكەین ،واتە ئێمە یەك سەدە وبیست ویەك ساڵ لەم بوارە دواكەوتووین!.هەروەها مامۆستای كۆمەڵناسی و رۆژنامەنووسی وەرزشی كەمال یوسف لەرێكەوتی 6-7-1994 لە ژمارە (16) ی پاشكۆی مۆندیالی كوردستانی نوێ بابەتێكی بەناونیشانی (مۆندیال لەسەر پولی پۆستە) كە ئەو كات بەناوی یوسف هەولێری بڵاوی دەكردەوە،ئەم بابەتەی بڵاوكردەوە.
من سەیرم پێنایەت،چونكە ئێمە لەكاری لابەلا و پیاهەڵدانی ئەوانەی بوون بۆ خۆمان ومیللەتەكەشمان دادانێن و شەڕە دەنووك و ناو زڕاندن ویەكترناشیرنكردن و زمانی زبر و خۆبەزلزان و قەواڵە بەتاڵ و قۆرخكردنی بوارەكە و دانانی بیرۆكەی رق وكینە و ئیرەیی و نەخوێندنەوەی یەكتر و .... تاد.
بۆیە ئێمە هەرچی داهێنان ونوێخوازی و جوانی و بڕوا و خۆشەویستی و زمانی پاك و سادەیی و رێزگرتن و دڵپاكی و توانا و هزر و لۆژیك هەیە بەداخەوە لێی دووركەتینەوە،ئێمە لە هەموو بوارێك ئەسپی خۆمان تاوداوە،بەڵام بەداخەوە ناخوێنینەو و نایزانین،بۆیە زۆرجاران گوتوومە (زۆر قسە دەكەین وكەم گوێ دەگرین و زۆر دەنووسین و ناخوێنینەوە).

Top