قژ درێژی مانای شازادەبوونتە

قژ درێژی مانای شازادەبوونتە

قژ دیمەنێكی تەواوكاری جوانیی ئافرەت نیشان دەدات، گوزارشت لە جوانی و شەنگی دەكات، خانمانی ئیسپانیا، بە ستایلی قژدرێژی ناسراون و هەمیشە توانیویانە پارێزگاری لە جوانی و ئارایشتی قژیان بكەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی قژی درێژ نیعمەتێكە و زیاتر جوانت دەكات. جەستە لە رێگەی خواردنەوە كانزای سوودبەخش بە رەگی مووەكان دەدات، وەك: پرۆتین و كریاتین، كاتێك ئەوانەی پێ نەگات، ئیدی بێهێز و لاواز و تەنك دەبێت، هەروەها زوو هەڵدەوەرێت، بۆ ئەوانەی حەز دەكەن قژیان درێژ بێت، دەتوانن رۆنی زەیتوون و رۆنی گوێزی هیندی لە قژیان بدەن، بە مەرجێك بگاتە رەگی مووەكان، ئەو كاتە كاریگەری لەسەر درێژبوونی قژیان دەبێت، هەروەها دەتوانن لە رێگەی بەكارهێنانی گیراوەیەك قژیان درێژ بكەن، كە بەم شێوەیەیە: كەوچكێك رۆنی گوێزی هیندی سركە بهێنە، لەگەڵ هەندێك گەڵای كاری تێكەڵی یەكتریان بكە، پاشان بۆ ماوەی پێنج خولەك بیخەرە سەر ئاگرێكی كز، دواتر بیهێڵەوە تا سارد دەبێتەوە، پاشان هەندێك سپێنەی هێلكە بخەرە سەر گیراوەكە و بە جوانی تێكەڵی بكە، ئەو گیراوەیە لە رەگی قژ تا كۆتایی تاڵەمووەكان دەدرێت بۆ ماوەی نیو كاتژمێر، دواتر وشك دەكرێتەوە و دەشۆردرێت.

 

Top