بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگر لە هیندستان بە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگر لە هیندستان بە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون

 

لە ویلایەتی ئوتاراخاند لە باکووری هیندستان، پاسێک کەوتە ناو دۆڵێکەوە،بەم هۆیەشەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسان رایانگەیاندووە، كە ئەم پاسە لە قەزای پاوری سەر بە گارهواڵ لە رێگاکە دەرچووە، زیاتر لە ٤٠ کەسی تێدابووە.

دوای ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن کە لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە ئەنجامدرا، ٢١ سەرنشین لە پاسەکە دەرهێنران و ٢٥ کەسیش گیانیان لەدەستدا.

ئەم پاسە هەڵگری میوانانی ئاهەنگی هاوسەرگیری بوو کە لە لالدهنگەوە بەرەو گوندی بیرونخال لە  ئوتاراخاند دەڕۆیشتن.

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، كە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکەن.

نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان پەیامێکی هاوسۆزی بۆ ئەو خێزانە خەمبارانە بڵاوکردەوە.

لە وڵاتێکدا کە ڕووداوەکان بەهۆی خراپیی شۆفێری و خراپیی ڕێگاوبانەکان باون، زۆرجار بەرپرسان یاساکانی سەلامەتی پشتگوێ دەخەن و سەرنشینەکان لە توانای خۆیان زیاتر دەگوازنەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top