کردنەوەی یەکەم پەرستگای هیندۆسی لە ئیمارات بە تێچووی ١٦ ملیۆن دۆلار

کردنەوەی یەکەم پەرستگای هیندۆسی لە ئیمارات بە تێچووی ١٦ ملیۆن دۆلار

 

 

یەکەم پەرستگای هیندۆسی لە ئیمارات لە ناوچەیەکی شاخاوی لە دوبەی کرایەوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی پەرستن و پشتیوانی بۆ کەمینە هیندییەکان وەک گەورەترین کەمینە لە وڵاتەکەدا.

ئەم پەرستگایە لە یەکێک لە ناوچەکانی دوبەی بە تێچووی نزیکەی شانزە ملیۆن دۆلار کراوەتەوە.

ئەم بینا گەورەیە کە تێکەڵەیەک لە تەلارسازی هیندی و ئیماراتییە، لە ئۆفیسێکی ناوەندیدایە کە پێکهاتووە لە چەندین کڵێسا کە دەکەوێتە ناوچەی بەندەری جەبەل عەلی لە باشووری ئیماراتی دوبەی، و بە یەکەم پەرستگای هیندۆسی دادەنرێت لە وڵاتانی کەنداو.

سەردانیکەرانی ئەم پەرستگایە دەبێت بە شێوەی ئۆنلاین داوای کۆدێک بکەن و دواتر سکانی بکەن و كۆپییەكیان لەلابێت بۆ چوونە ناوپەرستگاکە،هەروەها بەبێ ئەم كۆدە هیچ سەردانیكەرێك ڕێگای پێنادرێت بچێتە ناو پەرەستگاكەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

Top