هیوادارم كه باشتر ئاگاداری وه‌رزش بن
هاڤه به‌هادین یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى ئه‌فرۆدێت
هیوادارم كه باشتر ئاگاداری وه‌رزش بن
یارى باله یه‌كێك له‌و یاریانه‌ى كه كچانى شاره‌كانى كوردستان گرنگی پێویستى پێ ده‌ده‌ن، یانه‌كانى شاره‌كانى كوردستانیش له كێبڕكێیه‌كانى عێراقی به‌رده‌وام ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست ده‌هێنن، شارى سلێمانى یه‌كێك له پارێزگاكانى كوردستانه كه یانه‌كانى ئه‌و شاره گرنگى زۆر به سه‌رجه‌م یارییه وه‌رزشییه‌كان ده‌ده‌ن، له زۆربه‌ى چالاكیه وه‌رزشییه‌كان ساڵانه تیپه جیاوازییه‌كان به‌شدارن، یانه‌ى ئه‌فرۆدێتى شاركه كه گرنگى زۆر به ئاستى كچان ده‌دات، تیپى باله‌ى یانه‌كه خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه كه ساڵانه له هه‌ریه‌ك له خوله‌كانى كوردستان و عێراق به‌شدارن ، ساڵانه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى باله به‌رده‌وام له كێبڕكێ دابوونه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كانى كوردستان و عێراق، یه‌كێك له كچه یاریزانه‌به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان هاڤه به‌هادین-ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2006ى پارێزگاى سلێمانیه و قوتابی قۆناغی ئاماده‌ییه ، ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* یارى باله له كوردستان له چ ئاستێكدا خۆى ده‌بینێته‌وه ؟
- به بۆچوونى من ئاستى یاری باله به ڕاده‌یه‌كى باش پێشكه‌وتنى به خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ى دڵخۆشییه‌كى زۆر بۆ ئێمه‌ى یاریزانان له شاره‌كانى كوردستان.
*نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى پێویست له كوردستان ئێوه سارد ناكاته‌وه له‌م یارییه؟
- نه‌بوونى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان وا له یاریزان ده‌كات دوور بكه‌وێته‌وه له یارى، وه ئاستێكى باش نییه و به‌هیواى ئه‌وه‌م چاوێك به‌م بڕیاره بخشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى به‌ره‌وو زۆر بوون بچێت بۆ ئه‌وه‌ى سوودی لێ ببینوو ئاستى باش پێشكه‌ش بكه‌ین.
* لایه‌نى به‌رپرس چى بكات باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
- به بۆچوونی من پێم باشه كه له زۆر ڕووه‌وه وه‌كو ئاستى مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه یارمه‌تى یانه‌كانمان بدرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه یاریگایه‌گی باشكان بۆ دابین بكه‌ن بۆ كاتى ئه‌نجامدانى یه‌كه مه‌شقیه‌كان، ئه‌وانه‌ى پێویسته بۆ كاتى مه‌شق بۆمان دابین بكرێت بۆ ئه‌وىه له‌و ئاسته‌ى ئێستا هه‌مان باشتر و باشتر بین.
* گرفتى وه‌رزشیى یارى باله له چى ده‌بینى له پارێزگاى سلێمانى؟
- به شێوه‌یه‌كى گشتى یاریگاكانى شارى سلێمانى به كه‌ڵكی یاری كردن نایه‌ت، پێویستمان به یاریگاى باشتره، بۆ ئه‌وه بتوانین پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان بهێنینه‌وه شارى سلێمانى و شاره‌كه‌مان زیاتر سوودی لێ ببینێ.
*تا ئێستا گرێبه‌ست له یانه‌كانى تر‌ى كوردستان بۆ هاتووه؟
-نه‌خێر هیچ گرێبه‌ستێكم بۆ نه‌هاتووه، بڕوام وایه له ناو یانه‌كه‌ى خۆم پێشبكه‌وم و دروست بم باشتره بۆمن.
*ئامانجت چیه له وه‌رزش كردن؟
- هیوادارم ببمه باشترین یاریزان و ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م بۆ ووڵاته‌كه‌م، له داهاتوویه‌كى نزیكدا گرنگی زیاتر به وه‌رزش بده‌م به‌رده‌وام بم له یارى كردن.
* یانه‌كانى كوردستان پێویستیان به به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى هه‌یه؟
-نه‌خێر، چونكه ئێمه ده‌توانین ئستێكى وا پێشكه‌ش بكه‌ن كه یانه‌كه‌مان پێویستى به یاریزانى ده‌ره‌وه نه‌بێت.
*چۆن بوو یانه‌ى ئه‌فرۆدێت هه‌ڵبژارد؟
- چونكه هه‌ر له ته‌مه‌نێكى منداڵیمه‌وه له‌م یانه‌یه‌م سوپاسى مامۆستا سه‌نگه‌ر ده‌كه‌م، چونكه زۆر ماندووه له‌گه‌ڵمان و هه‌موو هه‌وڵى خۆى ده‌دات تا له باشترین ئاستدا یارى بكه‌ین.
*داواكاریت له به‌رپرسانى وه‌رزشیی؟
-هیوادارم كه باشتر ئاگاداری وه‌رزش بن و زیاتر گرنگی به وه‌رزش بده‌ن، چونكه هه‌موو ئه‌و نازناوانه‌ى ئێمه به‌ده‌ستى ده‌هێنین سه‌ر به‌رزییه بۆ شارى سلێمانى و كوردستانیش.
*خه‌ونى تۆ وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-ببمه یاریزانێكى ئاست به‌رز و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنم.
*هیواو ئاواتت وه‌كو یاریزانێك له یارى باله؟
-هیوادارم كه یارى باله پێشبكه‌وێت، وه گرنگى به هه‌موو یاریزانه‌كان بدرێت. نازناوى باشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌فرۆدێت به‌ده‌ست بهێنم، له داهاتوودا ببمه پزیشك بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى هاووڵاتى ووڵاته‌كه‌م بده‌م.
*پاڵه‌وان بوون چ واتایه‌ك ده‌گه‌ینێ لاى تۆ؟
-پاڵه‌وان بوون ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌وپه‌رى توانامانه‌وه هه‌وڵمان داوه بۆ نازناو،ئه‌م وشه‌یه وا له یاریزانان ده‌كات زیاتر هان بدرێت.
*حه‌ز ده‌كه‌ى بگه‌ى به ئاستی چ یاریزانێكى جیهانى؟
- بگه‌م به ئاستى gavin schmitt
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- ده‌ست خۆشى بۆ گۆڤارى ،هیوادارم یارى باله بایه‌خی باشتری پێ بدرێت له كوردستان.