یەكەم كاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان كۆچی دوایی كرد
یەكەم كاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان كۆچی دوایی كرد
زاگرۆس نانەكەلی
مەجید میرخان حەسەن عەبدوڵڵا،ساڵی 1951 لەشاری كۆیە لەدایكبووە،قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ودواناوەندی لە بەغدا تەواوكردووە،دواتر ساڵی 1970 پەیمانگای پۆلیسی لەبەغدا تەواوكرد،مەجید میرخان سەرەتای منداڵی خولیای وەرزشی هەبووە،بەگشتی یارییەكانی گۆڕەپان ومەیدان ویاری راكردن ویەك باز وسێ باز،بەڵام تۆپی پێ خولیایەكی تایبەتی بووە،لەگەڵ باوكی لە گەیارە دەبێت ولەوێش یاری دەكات،دواتر دەگواسترێتەوە شاری خانەقین وپاشان بۆ شاری بەسڕا،لەم قۆناغەی گواستنەوەی یاری تۆپی پێی دەكرد،بەتایبەتی كە لەقۆناغەكانی خوێندن لە شاری بەغدا بووەلە ناوچەی (باب شێخ) تیپی میللیمان پێكهێنا،چونكە زۆربەی یاریزانەكان لەم شوێنە پێرادەگەیشتن،لە باب شێخ لەگەڵ هەردوو یاریزانی بەناوبانگی عێراقی (سەباح حاتەم) و (كازم شبیب) ی گۆڵپارێز بەیەكەوە یارییان كردووە،ئێستاش كازم شبیب كە لە ئیماراتە سەردانی دەكات لە شاری كۆیە،دواتر یاری بۆ ئەلعاب شوڕەتەی سلێمانی كرد وشەهید جەمالی عەلی باپیری لەگەڵ بووە.
دواتر لە هەڵبژاردەی شوڕەتەی سلێمانی بووە پلە یەكی عێراق ساڵی 1973،هەروەها شوڕتەی هەولێریش بووە پلە یەكی عێراق، بۆیەكەم جار لە خولی پلە یەكی عێراق یارییان دەكرد،ئەو كاپتنی هەڵبژاردەی شوڕتەی سلێمانی بووە،كێبڕكێیەكی بەهێز لەنێوان هەڵبژاردەی شوڕتەی سلێمانی وهەولێر هەبوو لە یاریكردن،تا ساڵی 1974 پەیوەندییان بە شۆڕش كردووە.
ساڵی 1974 پەیوەندی بەشۆر دەكات ودەبێتە پێشمەرگە،بەڵام پاش ماوەیەك پێی رادەگەیەنن لەگەڵ چەند یاریزانێكی تر پەیوەندی بكات بۆ هەڵبژاردەی كوردستان،بەبێ دوو دجڵی پەیوەندی دەكات وبەهۆی لێهاتوو و تەمەنی دەبێتە كاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان،مەجید میرخانی كۆچكردوو دەبێتە یەكەم كاپتنی هەڵبژاردەی كوردستان،بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 23-9-2022 كۆچی دوایی كرد.