چاوێلكەی قاوەیی و رەش بۆ پاییز هەڵبژێرە

چاوێلكەی قاوەیی و رەش بۆ پاییز هەڵبژێرە

لە وەرزی پاییزدا تیشكی خۆر لاوازتر و بێهێزتر دەبێت لەوەی كە لە هاویندا هەیە، كە هەموو كات پێویستە خۆت لێی بپارێزیت، چاوەكانت بەشێكی گرنگی جەستەن و پێویستە لە رووناكی بەهێز و تیشكی خۆر بپارێزرێن، بۆیە لە وەرزی هاویندا بە رێژەیەكی زۆر چاویلكەكان لەچاو دەكرێن، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و گۆڕانكاری لە كەشوهەوادا، نابێت دەستبەرداری چاوێلكە ببین، بەهۆی ئەوەی هێشتا كاریگەریی خۆر لەسەر پێست و روخسار ماوە، بە تایبەت لە كاتی بەیانیان و دەرچوون، پێویستە لێواری چاوانت تیشكی خۆریان بەر نەكەوێت، كە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ چرچ و لۆچ بوون، لە وەرزی پاییزدا زیاتر جلەكانیش گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، وێڕای ئەوەی خشڵ و كەرەستەكانیش وەك مۆدێكی سەرنجڕاكێش دەبن، بۆیە پێویستە لە رێگەی چاوێلكەكانەوە شێوازێكی تایبەت بە خۆتت هەبێت و مۆدێكی نایاب دەستەبەر بكەیت، هاوێنەی چاوێلكەكانی وەرزی پاییز زیاتر لە رەنگی قاوەیی و رەش دەبن، ئەو دوو رەنگە پێشتر كەمتر باو بوون، بەڵام لە پاییزدا زیاتر رەنگدانەوەیان پێوە دیار دەبێت، هەروەها رووكەش و رووبەری چاوێلكەكان لە رەنگی پەمەیی و سوور بن، شیك دەبێت.

 

Top