نۆزڵی ئۆتۆمبێل چییە؟

نۆزڵی ئۆتۆمبێل چییە؟

نۆزڵ كە ناوە زانستییەكەی (injector)ـە، یەكێكە لەبەشە گرنگەكانی ئۆتۆمبێل، كاری دابەشكردن ‌و ڕێكخستنی سوتەمەنییە بەشێوەیەكی یەكسان بۆ كارپێكردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل، نۆزڵ كاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هێزی بزوێنەر ‌و هەر گرفتێك لە نۆزڵەكاندا ڕوو بدات، ئەوا ئۆتۆمبێل پەكی دەكەوێت، یان هێز ‌و خێراییەكی كەم دەبێتەوە، ئەگەریش گرفتەكە زۆربێت، ئەوا ئۆتۆمبێل بەیەكجاری كار ناكات.

نۆزڵەكان بەپێی جۆری ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێن، بەشێوەیەكی گشتیش هەر پستۆنێك یەك نۆزڵی هەیە، واتا قەبارەی مەكینەی ئۆتۆمبێل ژمارەی نۆزڵەكان دیاری دەكەن، بەڵام هەندێك لە كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل لەسەر داوای كڕیارەكان‌ و بەشێوەیەكی تایبەت، هەندێك جار بۆ هەر پستۆنێكی مەكینە دوو نۆزڵ دادەنێن، كە ئەوەش ئامانجی سەرەكی لێی، بەخشینی خێراییەكی ڕادەبەدەرە و، هاووڵاتی ئاسایی كەمتر خواستی لەسەر ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە هەیە. بەپێی ستانداردی جیهانی، دەبێت نۆزڵ لەهەر (60) هەزار كیلۆمەتردا تێست بكرێت، كە ئەویش بە ئامێری تایبەت بەخۆی دەكرێت بۆ زانینی هەندێك كێشە، كە زۆركات شۆفێر خۆی هەستی پێ ناكات.

 

Top