لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سرتی لیبیا ٤٢ تەرمی نەناسراو دۆزرایەوە

لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سرتی لیبیا ٤٢ تەرمی نەناسراو دۆزرایەوە

 

 

 

دەسەڵاتدارانی لیبیا دۆزینەوەی ٤٢ تەرمی نەناسراویان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوقوتابخانەیەکدا ڕاگەیاند، کە دەکەوێتە شاری سرت لە ناوەندی ئەو وڵاتە.

بارەگای گەڕان و ناساندنی ونبووەکانی لیبیا ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە ئاگادارکردنەوەیەک سەبارەت بە بوونی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قوتابخانەی ئیبن خلدون، کە ڕەوانەی داواکاری گشتی سرت کراوە، دەستمان كرد بە لێكۆڵینەوە ودەرهێنانی  ٤٢ تەرمی نەناسراو.

ئەم بارەگایە ڕاشیگەیاند: كە لە دوای دەرهێنانی تەرمەکان لە خاک، کە ماوەی دوو هەفتەی خایاند، پاشماوەی ئەو تەرمانە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی نمونەی ئێسک، دواتر جارێکی دیکە تەرمەکان بە خاک سپێردرانەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شاری سرت لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە داگیرکراوە و چەندین جار لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top