ناومی كامپبل: رووبەڕووی رەگەزپەرستی بوومەتەوە

ناومی كامپبل:  رووبەڕووی رەگەزپەرستی بوومەتەوە

لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری ڤۆگی بەریتانی ناومی کامپبلی مۆدێلی پێشوو باسی لە چەند لایەنێكی ژیانی تایبەتی خۆی كرد و دەربارەی كچەكەی وتی: «من بەخێوم نەکردووە، ئەو کۆرپەی منە»، بەڵام بارودۆخی لەدایکبوونی کچەکەی ئاشکرا نەکردووە.
کامپبل ئەوەشی ڕوونکردەوە کە دەتوانێت بڵێت «ئەو کەسانەی کە دەیانزانی من منداڵەکەم دەبێت لە دەستێکدا بوون. ئەوە گەورەترین نیعمەتە کە دەتوانم بیهێنمە پێش چاوم. ئەوە باشترین کارە کە لە ژیانمدا کردوومە».
کامپبل تەمەن 51 ساڵ، لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا لە پۆستێکی سوپرایزدا لە سۆشیال میدیا لەدایکبوونی یەکەم منداڵی خۆی راگەیاند. لەو کاتەدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە: «دیارییەکی بچووک و جوان کە منی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە دایکی».
کامپبل پێشتر باسی لەو جیاکارییە ڕەگەزییانە کردووە کە وەک مۆدێلێکی ڕەشپێست ڕووبەڕووی بووەتەوە، بە تایبەت لە ساڵانی سەرەتای ژیانی هونەریدا. ئەو بە گۆڤاری «ڤۆگ»ی بەریتانی راگەیاندووە، «بەشدارم لە زۆرێک لە نمایشەکانی جلوبەرگدا کردووە، بەڵام هەرگیز هەڵنەبژێردرام بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتەکانی ریکلام و ئەمەش بە ئازارە، ناچار بووم ئەم واقیعە قبوڵ بکەم و بەردەوام بم».
ئاماژەی بەوەشکردووە، «بێگومان خۆشحاڵ دەبووم کە ئەو پشتگیرییە لەلایەن ئەو کەسانەی لە دەوروبەرم لەو کاتەدا هەبووایە، بەڵام شانازی دەکەم کە ئێستا ئەمە ڕوودەدات، شانازی دەکەم کە ئێستا ئەم هەمەجۆرییە دەبینم».

Top