نیکۆڵ کیدمان: بۆمن هەموو شتێک دڵتەزێنە

نیکۆڵ کیدمان:  بۆمن هەموو شتێک دڵتەزێنە

نیکۆڵ کیدمان، خانمە ئەکتەری ئوسترالی،، هەوادارانی تووشی شۆک کرد دوای لێدوانە رۆژنامەوانییەکەی ئەم دواییەی، کە تیایدا ئاشکرای کرد کە هەموو رۆژێک دەگری، روونیکردەوە ژیان پڕە لە شتی دڵتەزێن کە ئازاری دڵ دەدات و بۆ چاو دەگری، بۆمن هەموو شتێک دڵتەزێنە.
لە لایەکی دیکەوە نیکۆڵ کیدمان پێگەی خۆی وەک ئایکۆنێکی هۆلیوود لە بواری مۆدەدا بەهێزتر کردووە، لەڕێگەی چەند وێنەیەکی ئەوەوە کە لەگەڵ نوێترین وێنەگرتنی لە بەرگی گۆڤاری «پەرفێکت» گرتووییەتی، کە تیایدا خانمە ئەکتەرە تەمەن 55 ساڵەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە تەمەنی خۆی گەنجتر دەرکەوت لە دوا وێنەکانیدا.
ئەوەی جێگەی سەرنجە وێنەی نیکۆڵ کیدمانە کاتێک تیشکی خستە سەر ماسولکە و جەستەی خۆی بە ماسولکەی زۆر دیار لە شێوازی وەرزشوانان، بەجۆرێک وێنەی ڕۆناڵدۆ و یاریزانی مانچستەر یونایتد و کەسانی دیکەی ناودار کە ئارەزووی لەشجوانییان دەکەن هاتە بەرچاو، بەڵام لەوانیش تێپەڕی، بەو پێیەی تەمەنی ٥٥ ساڵە.
لە لایەکی دیکەوە، نیکۆڵ کیدمان مانگی ڕابردوو ئاهەنگی لەدایکبوونی خۆی گێڕا، بەڵام ماڵپەڕی دەیلی مەیل دەستی خستە سەر بابەتێکی دیکە جگە لەو بۆنەیە، کە نوێنەرایەتی دەکرێت لە کڕینی شوقەیەکی نوێ لە موڵکێکدا کە خاوەنی چوار شوقەی دیکەیە، بە تایبەتی لە «سیدنی» وەک چۆن بووەتە خاوەنی پێنج شوقە.

Top