سەربازانی ئیسرائیل لە غەززە هێرش دەکەنە سەر ماسیگرە فەلەستینییەکان

سەربازانی ئیسرائیل لە غەززە هێرش دەکەنە سەر ماسیگرە فەلەستینییەکان

 

سەربازانی ئیسرائیل بە بەکارهێنانی تۆپ هێرشیان کردە سەر ماسیگرە فەلەستینییەکان لە کەناراوەکانی غەززە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵی فەرمی فەلەستینی "وەفا"، هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل ژمارەیەک بەلەمی ماسیگرانی فەلەستینییان لە کەناراوەکانی باکووری غەززە کردۆتە ئامانج.

هەروەها، ماسیگرەکان لەکاتێكدا لە شوێنەکە كشاونەتەوە لەلایەن سەربازە ئیسرائیلییەکانەوە تەقەیان لێکراوە .

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە زیانەکانی ئەم هێرشە نەکراوە و تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.

سەرەڕای ئەوەی کە بەپێی ڕێککەوتنی ئۆسلۆ، ماسیگرە فەلەستینییەکان دەتوانن تا ٢٠ میل لە کەناراوەکانی غەززە ماسی بگرن، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە غەززەییەکان لە دەریادا کار بکەن.

بە گوتەی بەرپرسانی فەلەستینی، هەموو ڕۆژێک سەربازانی ئیسرائیل بە بیانووی "بەزاندنی ئەو سنوورەی کە تەلئەبیب داناوە، کە ٦ میل دەریاییە" تەقە لە ماسیگرە فەلەستینییەکان دەکەن یان دەستگیریان دەکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top