تیر‌و پشكی خولى نایابى كوردستان ڕاكێشرا
تیر‌و پشكی خولى نایابى كوردستان ڕاكێشرا
به سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى یانه به‌شداربووه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان كه ژماره‌یان (15) یانه‌یه بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كه، تیروپشكی دیارى كردنى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، بۆ ئه‌م وه‌رزه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (هه‌ندرێن، شه‌قلاوه، ئارارات، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر،سۆران،دهۆك، زاخۆ ، ئاكرێ،شێروانه، ده‌ربه‌ندیخان،سیروانى نوێ،چه‌مچه‌ماڵ، سه‌یدسادق، چوارقورنه، برایه‌تى) كێبڕكێ ده‌كه‌ن له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى پله‌كانى پێشه‌وه‌ى خوله‌كه، بڕیاره رۆژى پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 13/10/2022 هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كانى خوله‌كه به‌رێوه‌بچێت كه كه ئه‌م یاری له یاریگا جیاجیاكانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت به‌م شێوه‌ى خواره‌وه.
هه‌ندرێن-سۆران
ئارارات-چوارقورنه
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر-ئاكرێ
ده‌ربه‌ندیخان-برایه‌تى
سه‌یدسادق-زاخۆ
دهۆك-شێروانه
چه‌مچه‌ماڵ-شه‌قلاوه
سیروانى نوێ چاوه‌ڕوانه
كارزان كانه‌بی