لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادان لە یارییەکی تۆپی پێی ئەندەنووسیا 174 کەس کوژران

لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادان لە یارییەکی تۆپی پێی ئەندەنووسیا 174 کەس کوژران

 

 

لە ئەنجامی قەرەباڵغی و شەڕ و پێکدادان دوای یارییەکی تۆپی پێ لە شاری مالانگی پایتەختی ئەندەنووسیا ١٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەم یارییە لە چوارچێوەی خولی تۆپی پێی ئەندەنووسیا لە یاریگای کانجوروهان لە شاری مالانگ لە ویلایەتی جاوای ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو و دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە بە بردنەوەی تیپی پێرسیبایا بە ئەنجامی ٣-٢ بەسەر ئاریمای مالانگیی ڕکابەرەکەیدا، شەڕ لە نێوانیان هاندەرانی ئەو دوو تیپە دەستی پێکرد.

هەروەها پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی هاندەران گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێناوە و دوای فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن پۆلیسەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵكەكە بەپەلە چوونەتە دەرگای دەرەوە بۆ دەرچوون لە یاریگاکە، هەروەها 174 کەس بەهۆی قەرەباڵغییەوە گیانیان لەدەستداوە.    

نیکۆ ئاڤێنتا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ویلایەتی جاوای ڕۆژهەڵات لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، گواستنەوەی ٣٠٠ برینداری بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە ڕاگەیاند.

ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا ١٨٠ قوربانی ڕووداوەکە لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت، گوتیشی ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانیان هەیە.

دوای ئەم رووداوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەندەنووسیا سەرجەم یارییەکانی مانەوەی خولەکەی ئەو وڵاتەی بۆ ماوەی یەک هەفتە راگرت و رایگەیاند، لە ماوەی وەرزی داهاتوودا میوانداری هیچ یارییەکی دیکە ناکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top