سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

ڕۆژی شەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موحسین عەلی مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیی عێراقیش ئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە موحسین عەلی مەندەلاوی كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هەروەها جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەكانی بۆ نەهێشتنی بنبەستی سیاسی.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

Top