ئایا زیادشووشتنی دەستەكان دەبێتە هۆی ئەكزیما

ئایا زیادشووشتنی دەستەكان دەبێتە هۆی ئەكزیما

زیادشووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابون هاندەرە بۆ وشكبوون و قڵیشانی پێست، ئەمەش دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی چەند نیشانەیەكی هاوشێوەی ئەكزیما وەك: خورشت، وشكبوون، سووربوونەوە لە كەسانی سپی پێستدا، لە كەسانی ئەسمەریشدا دەبێتە هۆی پەیدابوونی پەڵەی تاریكی قاوەیی، یان مۆر. ئەكزیما بریتییە لە كۆمەڵێك گرفتی پێست لە هەر شوێنێكی لەشدا كە بە بێ چارەسەر دەبێتە ئەگەری هەوكردن و، نیشانەكانی بریتین لە: سووربوونەوەی پێست، خورشت لەگەڵ سووتانەوەی پێست. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا زیاد شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابون بەگشتی جگە لە وشكبوون و سووتانەوەی پێست، نابێتە هۆی ئەكزیما تەنیا لەكاتی بەكارهینانی سابونی بەهێزدا نەبێت، كە لەوانەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە ئەكزیمای بەركەوتن Contact eczema، هەروەها زیاد شووشتنی دەستەكان لە كەسانی تووشبوو بە ئەكزیمادا دەبێتە هۆی زیادبوون و سەختتربوونی نیشانەكان. رێنماییەكانی ئاكادیمیای ئەمریكیی نەخۆشییەكانی پێست AAD بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری ئەكزیمای دەستەكان بریتین لە: شووشتنی دەستەكان بە ئاوێكی شلەتێن و سابون بۆ ماوەی 20 خولەك، لەگەڵ بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی شیداركەرەوە Moisturizer راستەوخۆ پاش شووشتنی دەستەكان، بە مەرجێك هیچ بۆن و بۆیەی كیمیایی تێدا نەبێت.

 

Top