نه‌ریمان خدر چاوه‌ڕوانه
نه‌ریمان خدر چاوه‌ڕوانه
هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه یانه‌كان له هه‌وڵى به‌هێزكردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كانیان بۆ به‌شدارى كردن له خوله‌كانى پله نایاب و پله یه‌كه‌كانى كوردستان، و یاریزانانیش له چاوه‌ڕوانى یانه‌كانن بۆ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تیپه به‌شداربووه‌كان، نه‌ریمان خدر ڕاهێنه‌رى وه‌رزى رابردووی یانه‌ى هه‌ندرێن ئه‌م وه‌رزه به دواى یانه‌یه‌ك ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژوو بكات، له‌م باره‌شه‌وه نه‌ریمان خدر گۆڵپارێزى پێشووی یانه‌ى هه‌ندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: تاكو ئێستا به‌فه‌رمى گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك مۆرنه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى یارى له ریزى یانه‌كانیان بكه‌م، ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ى برایه‌تى سه‌رقالی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانى خۆمم بۆ ئه‌وه‌ى گرنگی به تواناى جه‌سته‌یی و مه‌شقه‌كانم بده‌م، هه‌ر چه‌نده یه‌ك دوو یانه‌یه هه‌بووه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌م، یانه‌ك له خولى نایابى كوردستان و یانه‌یه‌كیش له خولى عێراقی، به‌ڵام ئه‌وه‌ى عێراقی به‌هۆى هۆكارى خێزانییه‌وه ناتوانم له ده‌ره‌وه یارى بكه‌م، ئه‌وه‌ى كوردستانیش له سه‌ر پاره رێك نه‌كه‌وتووینه، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌م بتوانم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یانه‌كانى كوردستان رێك بكه‌وم بۆ ئه‌وه‌ى یارى له ریزى یانه‌كان بكه‌م، یانه‌كانیش هه‌موویان بۆ ئه‌مساڵ به‌هێزن هه‌ر یانه‌یه‌ك هه‌بێت من بتوانم له‌گه‌ڵیان كار بكه‌م به دڵنیاییه‌وه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژوو ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی