جوانی و بریسكەی ددانەكانت رازاوەترت دەكات

جوانی و بریسكەی ددانەكانت رازاوەترت دەكات

بریسكە سپییەكانی ددانەكانت، هیچی لە جوانی ماكیاژ و ئارایشتی قژ كەمتر نییە تاوەكو روخسارێكی شەنگ و سەرنجڕاكێشت هەبێت، هەندێ جار بەهۆی لایەنێكی ناشایستەی جەستەوە دوچاری ناڕێكی دەبیتەوە، بۆیە هەوڵ بدە زۆربەی لایەنەكانی جوانی پەیڕەو بكەیت، ئەگەر ددان وەك نموونە وەربگرین، دەبینین لەگەڵ زەردەخەنە و پێكەنین جوانی تەواو دەكەن، كاتێك ددانەكان زەرد و، یان شكاو و هەڵكێشراو بن، جیاوازە لەگەڵ ئەو ددانە سپی و ناسكانەی لە نێو دەمدا بریقە دەدەنەوە، جگە لەوەی كە پێویستە رۆژانە ددانەكان بە فڵچەو هەویری ددان بشۆرێت و خاوێن بكرێنەوە، هەروەها چەند جۆرە خواردنێك هەن كە كاریگەری لەسەر تەندرووستی و جوانیی ددانەكان دادەنێن، چەند هەنگاوێكی تەندرووستی هەن بۆ پاراستنی (مینا)ی سەر ددانەكان، وەك: سەرەتا هەوڵ بدە ئەو خواردنە بخۆیت كە ڤیتامینی (D،A،E،K2)ی تێدایە، وەكو شیر، میوە و سەوزە، جگە لە هەنگاوی پەیڕەوی خواردن، هەروەها بەكارهێنانی داوی ددان لە جیاتی داری ددان.

 

Top