ئەحمەد محەمەد و كازم ساهیر لە كارێكی هونەریی هاوبەشدا
دوای ئەوەی لە 29/8/2022 شاعیری كورد(ئەحمەد محەمەد) سەرسامی خۆی بۆ كازم ساهیر نیشاندا و گوتی (بە هەموو دوورگەی عەرەبی نەیانتوانی مونافسێكی بۆ پەیدا بكەن..هەموویانی ناچارکرد کە بە باڵوێزی گۆرانی عەرەبی و بە قەیسەر بانگی بکەن), لە ئێستادا ئەم دوو كەسایەتییە بۆ یەكەمجار كار بۆ بەرهەمێكی هاوبەشی هونەری دەكەن .
شاعیری دیاری كورد (ئەحمەد محەمەد) لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا لەگەڵ هونەرمەندی دیاری گەورەی عێراقی(كازم ساهیر-قەیسەر) دەردەكەوێت .
هەروەها (ئەحمەد محەمەد) لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكان ئاماژە كارێكی نوێی هونەری دەدات و دەڵێت: لە شاکارێکی هونەریی مەزندا پێکەوە,لەم پاییزەدا بەهارێک بە شیعر و ئاواز دەخوڵقێنين .
هەروەها لەبەشێكی دیكەی بڵاوكراوەكەیدا نووسیویەتی:زۆر سوپاس ( ئەبو ویسام ) بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەت تا هەمیشە لەبیرەوەریمدا دەمێنێتەوەو هەرگیز لە یادی ناکەم !!,دەستخۆشی بۆ کۆمپانیای ( ئاسیا سێڵ ) بۆ دروستکرن و بەرهەمهێنانی ئەم شاکارە جوانە .
لە لایەكی دیكەوە, لە ماڵپەڕی فەرمی (ڕووداوی هونەری) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە كە ئەم كارە هونەرییە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بۆ پڕۆمۆی (ئاسیا سێڵ)بەرهەمدێت و تێكستی بەشە كوردییەكەی لەلایەن شاعیری كورد (ئەحمەد محەمەد) نووسراوەتەوە .
ئاسۆ كاكەیی