ئافرەتێكی دەسترەنگینی بەهرەدار

ئافرەتێكی دەسترەنگینی بەهرەدار

جاران پیاوان و ئافرەتانی كورد لە كاری دەسترەنگینیدا كارامە و لێهاتوو بوون، هەر یەكە بە بەهرە و زیرەكیی خۆی خەریكی كاروباری رۆژانە و دروستكردن و چنین و ئامادەكردنی بەرهەمێك بوون، تەنانەت زۆربەشیان خوێندەوارییان نەبوو، یان هیچ زانستێكیان نەخوێندبوو، كە ئەوەش مایەی سەرنج و تێڕامان بوو. لە ئێستاشدا خاتوو سەعدیە عەبدوڵا كە خەڵكی گوندی دەلۆی سەر بە پارێزگای كەركوكە، خوێندەواریی نییە و هاوسەرەكەشی ئەنفالە، كەچی مۆبایل و ئینتەرنێت زۆر بە لێهاتوویی بەكار دەهێنێت، تەنانەت زۆر شارەزایە لە كاری سپیكاریی دیوار و دانانی كاشی و وەستای دیوارە، زۆربەی كارەكانی ماڵەكەی لە چاككردنەوە و بەستن، بە دەستەكانی خۆی دەیانكات، ئەو خانمە تەمەنی 66 ساڵە و رۆژانەش بەردەوامە لە كارە ناوازەكانی، بە خاتوونە وەستایەكە ناسراوە، لە رێگەی ناساندانی ئایكۆن و وێنە و شێوازی ئینتەرنێت و تەنانەت زۆربەی ئاپەكانی مۆبایل دەهێنێت و هیچی لە كەسێكی خوێندەوار كەمتر نییە، بەڵام زیاتر حەزی بە فەیسبووكە، چونكە ئاسان و سانایە بۆ بەكارهێنان.

فۆتۆ: دانا حەمە غەریب

 

Top