كیبۆردێكی سەرنج راكێش و ناوازە بۆ مۆبایل

كیبۆردێكی سەرنج راكێش و ناوازە بۆ مۆبایل

هەرچەندە مۆبایل و تەبلێت پێویستییەكی ئەوتۆیان بە كیبۆرد نییە، چونكە خۆیان كیبۆردی مەجازیان تێدایە و ئەرك و كاری تایبكردنیش بە تەبلێت یا مۆبایل ئەنجام نادرێن، بەڵام ئەم كیبۆردەی دەبینن كە بۆ مۆبایل و تەبلێت بەرهەمهاتووە، زۆر ناوازەیە.

كیبۆردی جۆری TrewGrip ناوازەكەی لەوەدایە، دوگمەكان دەكەونە پشتەوە و روویان لە بەكارهێنەر نییە، بەكارهێنەر دەبێ شارەزای شوێنی دوگمەكان بێت. بەهۆی ئەو كیبۆردەوە دەكرێت بە هەشت پەنجە تایب بكرێت. كیبۆردەكە وەك ستاندێكی راگری مۆبایل و تەبلێت سەیر دەكرێت. زیاتر بۆ ئەو كاتە دەگونجێت كە بەكارهێنەر لەسەر جێگایەكەی راكشاوە و ئیمێلێك دەنووسێ یا چەت دەكا. بۆ تەبلێتی حەوت ئینجی دەبێت، بەڵام بۆ زۆربەی زۆری مۆبایلەكان دەگونجێت. بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ تەبلێت و مۆبایل پەیوەند دەدرێت.

Top