چاكێتی ناسك بۆ شوێنی فەرمی و نێوان دوو وەرزە

چاكێتی ناسك بۆ شوێنی فەرمی و نێوان دوو وەرزە

لەم وەرزەی ساڵدا گۆڕانكاری بەسەر كەشوهەوادا دێت و كەشێكی سارد لە شەوان و سەر لە بەیانی روومان تێ دەكات، پێویستە جلەكانیش بەرەو گۆڕانكاری بچن و شێوازێكی تازەی پۆشاك بن كە گونجاو بێت لەگەڵ كەشی سەرما، بۆ ئەم مەبەستە پسپۆرانی جلوبەرگ، چاكێتی كورت پێشنیار دەكەن، تاوەكو وەك جلێكی نا سەرەكی لەگەڵ قەمیس و بەدی شیك بكرێت، ئەو جۆرە چاكێتە بە جلی بەر لە پاییز ناسراوە، هەروەها بە جلی دەوام و زانكۆ دادەنرێت، بە تایبەت ئەوانەی سەر لە بەیانی لە ماڵەكانیان دێنە دەرەوە، رەنگە دوچاری سەرما ببنەوە، بەم چەشنە دەتوانیت خۆت لە سووكە سەرمای بەیانیان بپارێزیت، هەروەها جلێكی فەرمی و نۆرماڵیش بكەیتە مۆدی تازە. شێوەی تازەی چاكێتەكان بریتیین لە مۆدی: formal outfit واتە جلی فەرمیی دەرچوون، كە شێوەی كلاسیكە و دیمەنێكی فەرمیی پێوە دیارە، رەنگەكان جۆراجۆرن كە لەگەڵ وەرزی پاییزدا دەگونجێن و بریتیین لە: قاوەیی، سوور، سەوز، رەش و سپی. پسپۆران لە بارەی چاكێتەوە رێنماییان هەیە و دەڵێن: قوماشێكی تەنك و ناسكی چاكێت هەڵبژێرە، هەوڵ بدە كەمترین نەخش و بریقەی پێوە دیار بێت، وا چاكە لە قوماشی ساتان بێت، تا لەگەڵ شێوەی جەستەت هەمان قەبارە بێت، شێوە كلاسیكەكان هەڵبژێرە، كە لە شێوەی راست لەسەر جەستەت دادەنیشێت.

Top