وه‌ڵامێك له‌ده‌زگای راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك-گه‌رمیان

وه‌ڵامێك له‌ده‌زگای راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك-گه‌رمیان

پەیامنێری کوردسات نیوز ئەم پرسیارەی ئاراستەی سەعدی پیرە کرد و گوتی:
- ئایە سەرنەکەوتنی ڕیفراندۆم پەیوەندی بەو جوولە سەربازییانەوە ھەبوو یان بە دەوڵەتە ئیقلیمیەکانەوە ھەبوو؟ ئێوە خۆتان بە خەتابار دەزانن کە ڕیفراندۆم سەرنەکەوت یان بەرھەمی ڕیفراندۆم نەهاتە دی؟

سەعدی پیرەیش وەلامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە سەرەتا باسی کتێبێکی کرد کە کەوتۆتە بازاڕ وباسی سەرکردایەتی یەکێتی کردووە .
پەیامنێرەکە پرسیاری کتێبەکەی نەکردبو !!! سەعدی خۆی باسی ئەو کتێبەی کرد .
لە کۆتای لە وەڵامدا سەبارەت بە خیانەتی شانزەی ئوکتۆبەر سعدی ووتی : "واز لەوە بێنن".

بۆیە، پێویستە لە باتی سەعدی پیرە وەڵامی پەیامنێرەکە بدەینەوە، چونکە سەعدی لە پرسیارەکە ڕایکرد و قوچانی!!! چونکە ئەو خۆی باش ڕاستییەکان دەزانێت و، دەزانێت خیانەتکارانی شانزەی ئوکتۆبەر چ خیانەتێکی گەورەیان دژ بە گەل و خاکی کوردستان و گیانی پاکی شەھیدان کرد.

ئەو بەرپرسەی پارتی نەیوتووە خیانەتکارانی شانزەی ئوکتۆبەر بوونە ھۆی سەرنەکەوتنی ڕیفراندۆم بەڵکو گوتویەتی ڕێفراندۆم سەرکەوتوو بوو و، بووەتە بەڵگەنامەیەکی گرینگی جیھانی و چووەتە ئەرشیفی گشت وڵاتانی سەر گۆی زەوی و ھزری گشت تاکێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان، کە لە کوردستانی باشوور گەلی کوردستان ڕیفراندۆمیان ئەنجام دا و (٩٢،٧٣٪‏) -ی دەنگدەران دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا، ئەو ڕیفراندۆمە تاپۆی گەلی کوردستانە و لە ھەموو کوردستانی باشوور ئەنجام درا و تێیدا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.

ئەو ووتی خیانەتکارانی شانزەی ئۆکتۆبەر، ئەو ژمارە کاربەدەستە دەست ڕۆیشتوی ناو ڕیزەکانی یەکێتی کە بە نھێنی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و ھێزی دەرەکی برامبەر سوودی شخصی ڕێککەوتبوون کەرکوك و زۆر شوێنی دیکەی ناو کوردستان وھەتا پایتەختی ھەرێمی کوردستان ڕادەستی حشد و سوپای عێراق و پۆلیسی ئیتحادی بکەن و بەرەکانیان چوڵ کرد و ڕیکلامیان بۆ حەشد و سوپای عێراق دەکرد و، ئەو ھێزانەی کە بەقسەی ئەوانیان دەکرد لە بەرەکان کشانەوە و، بەوەیش بوونە ھۆی دواکەوتنی چێبەجێ نەکردنی بەرهەمی ئەو ڕیفراندۆمە سەرکەوتووەی گەلی کوردستان نەك سەرنەکەوتنی چونکە ڕیفراندۆمەکە سەرکەوتوو بوو .
ئەو خیانەتکارانە بونە ھۆی ئەوەی کەرکووک و دووز و خانەقین و گشت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان تووشی ئەو نەھامەتییانە ببن.
ئەو برادەرە نەی وتبوو بونە ھۆی ئەوەی ڕیفراندۆم شکستی ھێنا!!!
ڕیفراندۆم ئەنجامدراو و سەرکەوتوو بوو زوندوو دەمێنێت تا کاتی جێبەجێ کردنی دێت.

سەعدی وەڵامی نەدایەوە چونکە باش دەزانێت قسەکان دروستن. کاتی خیانەتەکە کاک کۆسرەت گوتی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی ئەو کارەیان کرد ، کاک مەلا بەختیار کە بەرپرسی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسییە و کاک شێخ جەعفەر، ھەموو لەو بارەوە لێدوانیان داو ئیدانەیان کرد و، بافل تاڵەبانی لەسەر تەلەفزیۆن گوتی لە (٥٠) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی (٣٨) ئەندام ڕێککەوتبوون و ئیمزایان کردبوو ئەو کارە بکرێت .
ئەوان بوون دەیانەوت ناوی پارێزگار لە گیرفانمە تاکو لە شوێن خوالێخۆشبوو ڕێزدار دکتۆر نجم الدین کەریم دای بنێن ھەر ئێوە بون ئیتفاقتان کرد کە ڕاکان سعید ھم پارێزگار و ھم جێگری پارێزگار بێت ھەتا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاە ؟!! ھەر خیانەتکارانی ١٦- ی ئوکتۆبەر بوون لەگەڵ پارێزگاری سپێنراوی کەرکوك بەوەکالەت ڕێککەوتن ئیتفاقتان کرد ڕاکان ھم پارێزگار بێت بەوەکالەت و ھەم جێگری پارێزگار بێت ھەتا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاە.
ئەمانە حەقیقەتن نابێت نکۆڵی لێ بکرێت و دەبێت ئەو خیانەتکارانە بدرێنە دادگای گەل و سزا بدرێن.

سەعدی باز دەدات و دەڵێت کتێبێک کەوتووەتە بازاڕ و سەرتاپا ئیشەکەی ئەوەیە مێژووی یەکێتی و وسەرکردایەتیی یەکێتی و کەسایەتییەکانی ناو یەکێتی بریندار بکات و بیانشێوێنێت!

سەعدی ئەوانەی لەو کتێبەدا نووسراون حەقیقەتن و ١٠٠٪‏ ھەر ھەموویان دروستن و ڕاستییەکان وەکو خۆیان نووسراونەتەوە و پێویست ناکات پێی ناڕەحەت بن !!! چونکە وایە وگرینگە گشت تاکێکی کوردوکوردستانییەك ئەوانە بزانن؟
بۆیە گرینگە ھەر کەس و لایەنێک ڕاست گۆ بن ودان بە ڕاستیەکاندا بنێن وا داوای لێبوردن لەگەل بکەن و ئەوانەشی کە خیانەتی ١٦-ی ئوکتۆبەریان ئەنجامدا بدرێنە دادگای گەل و بەسزای خۆیان بگەن.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك-گەرمیان
دەزگای راگه‌یاندن
٢٧-٩-٢٠٢٢

Top