گوارەی زنجیرەی لە دوای یەك

گوارەی زنجیرەی لە دوای یەك

گوارەكانی پێشوو بە تاك یان چەند نەخشێك بوون، مۆدی كلاسیك زیاتر زاڵ بوون كە گوارەی بچووك بوون، دواتر گوارە گەورەكان لووتكەی مۆدەیان گرت، بەم دواییە شێوازێكی تازەی گوارە هاتووەتە كایەوە، كە ئەویش گوارەی زنجیرەی لە دوای یەكە، ئەوەش بە شێوازی تازەی گوارەكان دێت لە داهاتووشدا باو دەبێت، خشڵەكانی ئەلیسۆن Alison lou مۆدی گوارەكانی زنجیرەی كردووەتەوە مۆدە، كە لەسەر ئاسەوارە كۆنەكانی بەر لە سەدەی 13 وەرگیراوە، ئەو مۆدەیە بە شێوەی ئەڵقە لە مرواری دروست كراوە، هەروەها دواتر بە وردەبەردێكی شێوە مینای سوور و كرێمی و فەیروزی لەگەڵ دوو پارچەی سپی ئامادە كراوە، گوارەكانی موزنەر mouznaner، لە شێوەی ماسیی بچووك وایە، لەسەر یەك دادەنێشێت وەك زنجیرەیەك، لە رەنگەكانی زەرد و پەمەیی و رەنگاوڕەنگ دروست كراوە، گوارەكانی میلیسیا كای Melissa kaye لە سەدی 20 وەرگیراوە، لە رەنگەكانی نیۆن و پەمەیی رێكخراوە، سێ پارچەی دوای یەكن و سەرنجڕاكێش و ناسكن.

Top