سوودەكانی قایشــی پشت

سوودەكانی قایشــی پشت

   قایشی پشت Back belt بۆ پاڵپشتیكردنی بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشت بەكار دێت، بەمەبەستی سووككردنی ئازار لە حاڵەتەكانی ژێرە پشتئێشە، یان حاڵەتە درێژخایەنەكان كە كاریگەری دەكەنە سەر بەشی خوارەوەی پشت. قایشی پشت زۆر جۆری هەیە كە هەر یەكێكیان سیفەتی تایبەتی هەیە بۆ حاڵەتەكانی ئازار و گرفتی دیكەی پشت، تەنیا دكتۆر بڕیار لەسەر جۆری گونجاو بۆ هەر حاڵەتێك دەدات. هەڵبژاردنی جۆری قایشی پشت لە لایەن دكتۆر بە چەند هۆكارێكەوە پەیوەستە، بۆنموونە جۆری گرفتی پشت كە دەبێتە هۆی ئازار، یان گۆڕینی شێوەی ستوونی پشت. سوودەكانی قایششی پشت: جێگیركردنی پشت و سنوورداركردنی جووڵەی پشت بە مەبەستی رێگرتن لە سەختتربوونی حاڵەتەكە و، هاندەرە بۆ زووتر چاكبوونەوە بەتایبەتی لە حاڵەتەكانی برینداربوون و شكانی بڕبڕەی پشت، یان پاش نەشتەرگەریی پشت بۆ هاندانی زوو چاكبوونەوە، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئازار، هەروەها باشتركردنی شێوەی ستوونیی پشت. زیانە لابەلاكانی قایشی پشت: زیادبوونی ئەگەری سووربوونەوە و سووتانەوەی پێست، پووكانەوەی ماسوولكە، بەتایبەتی لە حاڵەتەكانی زەبر و شكانی بڕبڕەدا، ناڕەحەتی، یان سكئێشە لەبەر بەستنی توندی قایشی پشت، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، ئەمەش لەوانەیە كە لە ئەنجامی بەستنی توندی قایشی پشت روو بدات، هەروەها مانەوەی ئازار و باشترنەبوونی حاڵەتەكە لە ئەنجامی بەستنی توند، یان بەستنی خاوی قایشی پشت.

Top