فیلمسازێکی کورد فیلمێک لەبارەی «باوکی هونەری فۆتۆگرافی عێراقی» بەرهەمدێنێت

فیلمسازێکی کورد فیلمێک لەبارەی «باوکی هونەری فۆتۆگرافی عێراقی» بەرهەمدێنێت

میزۆپۆتامیا کافێ› نوێترین بەرهەمی بڵندی سینەمایی سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەری کوردە و ئێستا ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی دەکرێت. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن سەهیم عومەر نووسراوە و لەلایەن دەزگای سینەما لە بەلجیکا پاڵپشتی دارایی لێکرا، بوودجەی بۆ تەرخانکراوە و بەم دواییە بودجەی بۆ ئامادەکاری کردن بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە تەرخان کرایەوە.

دەرهێنەری فیلم ئێستا کار بۆ دیارییکردنی ئەکتەر و ستافی فیلمەکە دەکات و بڕیارە لە 2024 کاری وێنەگرتنی دەستپێبکات.
چیرۆکی فیلمەکە باسی کافێیەک لە برۆکسلی بەلجیکا دەکات، گەنجێکی باشووری کوردستان بەناوی ئارام سەردانی دەکات، بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئامۆزاکەی هاتووەتە ئەو وڵاتە، بەڵام دواتر پلانی دەگۆڕێت و ژیانی هاوژینی لەگەڵدا پێک ناهێنێت.
سەهیم عومەر خەلیفە، بەردەوام لەلایەن دەزگای سینەمای سەر بە حکومەتی بەلجیکاوە پاڵپشتی لە پڕۆژە سینەماییەکانی دەکرێت کە ساڵانە تەنیا پاڵپشتی لە پڕۆژەی چەند فیلمسازێکی ئەو وڵاتە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، فیلمی سینەمایی ‹میسیی بەغداد›ـی خەلیفە کارەکانی تەواو بووە و بۆ چەند فیستیڤاڵێکی گرنگی سینەمایی نێردراوە.
«میسیی بەغداد» لە 2012 بەرهەمهات و دەنگدانەوەیەکی جیهانیی هەبوو و بووە خاوەنی (60) خەڵات لە فێستیڤاڵە سینەماییەکانی جیهاندا و یەکێک لە (10) کورتەفیلمەکانی کورتە لیستی فیلمە کاندیدکراوەکان بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین کورتەفیلم، دواتر بڕیاردرا وەک فیلمێکی سینەمایی بڵند بەرهەمبێت.
فیلمەکە بووە هۆکار کە کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکە چاوی بە لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئەستێرەی هەڵبژاردی ئەرجەنتن بکەوێت و دەزگایەکی بەریتانی هاوکاریی ماددی بۆ کۆکردەوە و لە ئێرانیش قاچێکی دەستکردی بۆ دروستکرا.

فیلمسازێکی کورد فیلمێک لەبارەی «باوکی هونەری فۆتۆگرافی عێراقی» بەرهەمدێنێت

«میسیی بەغدا» باس لە منداڵێک دەکات کە هەرچەند خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام حەز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هەیە و هۆگری یاریزان لیۆنێل مێسییە.
لەلایکی دیکەوە، ئەو دەرهێنەرە کوردە کاری دەرهێنانی بۆ بەڵگەفیلمێک لەبارەی لەتیف عانی ‹باوکی هونەری فۆتۆگرافی عێراقی› کردووە کە بە کامێراکەی ژیانی رۆژانەی لە عێراق و باشووری کوردستان تۆمارکردووە.
فیلمەکە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفەیە کە خاوەنی زیاتر لە 110 خەڵاتی جیهانییە و فیلمەکە ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە و بۆ چەند فیستیڤاڵێکی سینەمایی نێردراوە.
بەڵگەفیلمەکە لە 2020 لە بەغداد و چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان وێنەگیراوە و ساڵێک دوای وێنەگرتنی، ئەو فۆتۆگرافەرە کۆچی دوایی کردووە.
لە بەڵگەفیلمەکەدا باس لە ژیانی ئەو هونەرمەندە و وێستگە گرنگەکانی ژیانی کراوە، هەروەها باس لە پەیوەندی لەگەڵ کورد و تێڕوانینی بۆ کوردستان خراوەتەڕوو، پێشتر چاوی بە هەریەک لە سەرکردەکانی کورد مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆک بارزانی و ئیدریس بارزانی کەوتووە.
عانی، لە بەڵگەفیلمەکەدا تیشک دەخاتە سەر باشووری کوردستان لە دوو قۆناخی جیاوازدا و ئەو پێشکەوتنەی ئێستای بە گرنگ بینوە.
لەتیف ئەلعانی، لە 18 تشرینی دووەمی 2021 لە تەمەنی 89 ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەغداد کۆچی دواییکرد، وێنەکانی ئەو فۆتۆگرافەرە عێراقییە ناوبانگییەکی جیهانیان هەیە و لە چەندین وڵات خراونەتەڕوو، تێیدا ژیانی رۆژانە و کولتووری عێراق و کوردستانی پێشانداوە.
سەهیم عومەر خەلیفە، لە دایکبووی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستانە و لە بەلجیا دەژی، بڕوانامەی ماستەری لە بواری سینەمادا لەو وڵاتە بەدەستهێناوە، خاوەنی چوار کورتەفیلم و دوو فیلمی بڵندی سینەمایی و بەڵگەفیلمێکی درێژە، لە رێگەی فیلمەکانییەوە 110 خەڵاتی بەدەستهێناوە، دوو ساڵ بەسەریەکەوە کورتەفیلمەکانی لە کورتە لیستی کورتە فیلمە بەربژێرکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکاردا بوو.
«زاگرۆس» و «میسیی بەغداد» دوو فیلمی بڵندی ئەو دەرهێنەرەن، «خاکی پاڵەوانان»، «میسیی بەغداد» و «راوچی خراپ» کورتە فیلمەکانیەتی.

فیلمسازێکی کورد فیلمێک لەبارەی «باوکی هونەری فۆتۆگرافی عێراقی» بەرهەمدێنێت
Top