دهۆك گه‌ڕایه‌وه ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراق
دهۆك گه‌ڕایه‌وه ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراق
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك دواى شه‌ش وه‌رز له چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنه‌وه به خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی دواجار خه‌ونه‌كه‌ى كرده واقیع، هه‌ر چه‌نده یانه‌ى دهۆك ئه‌م وه‌رزه هه‌نگاوی زۆر باشى نا بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراقی و دواجاریش به ستافێكى ڕاهێنه‌رانى كوردی توانیان تیپه‌كه بگه‌نه ریزى یانه پله نایابه‌كانى عێراقی، یانه‌ى دهۆك دوو یارى چاره‌نووسازی ئه‌نجامدا بۆ گه‌یشتن بۆ خوله پڕ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى عێراقی، له شارى به‌غداد ڕووبه‌رووى یانه‌كانى ناسرییه و ئه‌مانه‌ى به‌غداد بووه، ناسرییه‌ى بڕى به لێدانى سزا تیپه‌كه‌ى دورخستنه‌وه له گه‌یشتن به خولى نایاب و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ى به‌غدادیش شه‌ڕى مان و نه‌مانى ئه‌نجامدا و توانى به دوو گۆڵى خاوێن پلێتى خولى نایاب به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ریه‌ك له سلێمان ره‌مه‌زانى ڕاهێنه‌رى یانه‌كه و كاوه ئیبراهیمی ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزان ڕۆلێكى كاریگه‌رییان بینی له سه‌ر خستنی یانه‌كه و ، له باره‌ى سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ش بۆ ریزى یانه پله نایابه‌كانى عێراقی كاوه ئیبراهیم ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزی یانه‌ى دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: سوپاس بۆ خواى گه‌وره توانیمان به تیپێكى تۆكمه و یه‌ك روحیه‌تى به‌رزی یارى كردن توانیمان تیپه‌كه بگه‌ینه ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراقی، له سه‌ره‌تاى مۆركردنى گرێبه‌سته‌كه‌شم ئیداره‌ى یانه‌كه شاهێدن گوتم ده‌مه‌وێت ده‌سكه‌وت له‌گه‌ڵ دهۆك بنوسمه‌وه بۆ دووه‌م جار، خواى گه‌وره پشتیوان بوو توانیمان ئامانجى خۆمان بپێكین، یانه‌كه‌مان له‌سه‌ره‌تاى چوونه نێو كێبڕكێیه‌كان ستافێكى ڕاهێنه‌رى به‌هێز و كۆمه‌لێك یاریزانى به ئه‌زموونى له یانه‌كه كۆكردبووه، ئامانجه‌كه‌ش روون بوو كه سه‌ركه‌وتن بوو بۆ ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراقی به سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ش گه‌ڕاینه‌وه كوردستان.جێگاى ئاماژه پێكردنه له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابی عێراقی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى هه‌ولێرو نه‌ورۆز و زاخۆ و دهۆك كێبڕكێ له سه‌ر ئه‌نجامى شایسته ده‌كه‌ن.
كارزان كانه‌بی