دیاردەی پاریدۆلیا و بینی وێنەكان

دیاردەی پاریدۆلیا و بینی وێنەكان

پاریدۆلیا..دیاردەیەكی دەروونییە كە تووشی مرۆڤ دەبێت و بە شێوەیەكی هەڕەمەكی لە مێشكدا وێنەكان درووست ئەبن,پاریدۆلیا زیاتر لە وێنەو موزیك و دەنگەكاندا ڕوودەدات, كە لەلای بینەر یاخود بیسەر شتێكی دیكە لە فكری درووست دەبێت و وێنەیەكی دیكە دێت بە خەیاڵیدا, وە هەندێ جار كەسەكە خۆی وا بیر دەكاتەوەو وێنەكان دەبینێت, بینینی دەموچاو لەسەر ڕووی مانگ و دەركەوتنی هەور لەشێوەی كەروێشك یا هەر ئاژەڵێك یاخود گوێگرتن لە دەنگێك بە خێراكردنەوەی یا هێواش كردنەوەی و دەنگی جیاواز و نامۆ لە هەر ئامێرێكی ئەلیكترۆنی نموونەی دیاری پاریدۆلیایە .

دیاردەی پاریدۆلیا و بینی وێنەكان

نموونەی پاریدۆلیا زۆرن و لە ژیانی ڕۆژانەدا بە پێی گۆشەی بینین و شێوەی كەلوپەلەكان ئەم دیاردەیە درووست ئەبێت بەڵام لە بنەڕەتدا پاریدۆلیا لە كاتێكدا درووست دەبێت كە كەسەكە لە دۆزینەوەی شێوە لەسەر ڕووەكاندا سەرنجی بەهێز بێت و شێوەیەك لەسەر تەنەكان بدۆزیتەوەو بگاتە ئەوەی كە ڕووخساری مرۆڤ یان شێوەی ئاژەڵێك یان هەر شتێك ببینێت .

وە هەندێ جاریش لە سرووشتدا ئەم دیاردەیە درووست ئەبێت لە شێوەی چیایەك یان پەڵە هەورێك یاخود درەخت و بەردێك,هەروەها بەشێك لە هونەرمەندان و شێوەكاران ئەم دیاردەیەیان كردووە بە هونەر و لە تابلۆكاندا بەشێوەیەك كاردەكەن كە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بكرێت .

ئاسۆ كاكەیی

دیاردەی پاریدۆلیا و بینی وێنەكان
دیاردەی پاریدۆلیا و بینی وێنەكان
دیاردەی پاریدۆلیا و بینی وێنەكان
دیاردەی پاریدۆلیا و بینی وێنەكان
دیاردەی پاریدۆلیا و بینی وێنەكان
Top