بەهێزبوونی پێگەی کاتژمێرە زیرەکەکان

بەهێزبوونی پێگەی کاتژمێرە زیرەکەکان

هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی کاتژمێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەر زوو بوونە پێشەنگ بە بەراورد بە براندەکانی تر، ئەمەش دەرئەنجامێکی مسۆگەرە لە هەوڵە بەردەوامەکانی گەشەپێدان و باشترکردنی براندە جیهانییەکە ساڵ لە دوای ساڵ لە بەرهەم و ئامێرەکانیدا، بە مەبەستی دڵنیابوون لە دابینکردنی ئەوەی بۆ بەکارهێنەران دەگونجێت و دابینکردنی پێداویستیەکانیان بە باشترین و نوێترین تەکنەلۆژیای بەردەست، و گرنگترینیان ئەوەبوو کە ئەنجامیدا بۆ باشترکردنی ئەو بەرهەمانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، لە هاوبەشیەکەی لەگەڵ گووگڵەوە بۆ دروستکردنی سەکۆیەکی یەکگرتوو.
بەهۆی ئەم هەوڵانە، کۆمپانیاکە بەرزبوونەوەی پشکی خۆی لە بازاڕی کاتژمێرە زیرەکەکان تۆمارکرد، کە لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی 2022دا بە ڕێژەی ساڵانە 46%ی تێپەڕاند، کە بە ڕێژەی 10% زیادیکردووە بە بەراوورد بە پێشتر، ئەمەش زاڵبوونی براندەکانی دیکەی نەهێشت لەم بازاڕە لە دوای پەرەپێدانی ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و بەپێی ماڵپەڕی Research Counterpoint بۆ توێژینەوەی ئەلیکترۆنی، بۆ وەرگێڕانی ئەو ژمارانەی کارایی ستراتیژی خۆی کە ئەم ئەنجامانەی بەرهەمهێناوە.
سامسۆنگ لە ساڵی 2014ەوە کە کاتژمێرە زیرەکەکانی خستە بازاڕەوە، پابەندە بە ئەنجامدانی هەوڵی کاریگەر و بەهێز بە بەکارهێنانی هەموو سەرچاوەکانی بۆ تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لە ئامێرەکانیدا و باشترکردنی تایبەتمەندییەکانی وەک چاودێریکردنی خەو. و تا ساڵی 2018 کاتژمێرە زیرەکەکەی سامسۆنگ لە یەکەم کاتژمێرەکان بوو کە توانی چاودێری بۆ خولەکانی خەو بکات. و دوای دوو ساڵ، ئەم کاتژمێرە یەکێک بوو لەو کاتژمێرانەی کە تایبەتمەندی پێوانەکردنی قووڵی خەو و تێگەیشتنی خۆکاری شێوازی خەوی تێدابوو.
ساڵی 2021 بێبەری نەبوو لە هەوڵەکانی گەشەپێدان و وەک کاری سامسۆنگ بۆ دابینکردنی هەموو شتێکی داهێنەرانە بە مەبەستی باشترکردنی هەموو بەرهەمەکانی بۆ ئاسانکاری لە ووردەکارییەکانی ژیان و بەرزکردنەوەی تواناکانی؛ وەک چۆن بە تایبەتمەندی زیاترەوە هاتە جیهان بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی، لەوانە تایبەتمەندی چاودێری ئاستی ئۆکسجین لە کاتی خەوتندا، هەروەها تایبەتمەندی دیاریکردنی دەنگی پرخە پرخ کردن، جگە لە پێشکەشکردنی شێوازێکی ووردتر بۆ ژماردنی پلەکانی قووڵی خەو بە چاودێریکردنی قۆناغەکانی.
وەک هەمیشە سامسۆنگ نوێترین وەشانی کاتژمێرەکانی پێشکەش کرد کە بریتین لە ڕاهێنانی خەو بە بێبەرامبەر، لەسەر بنەمای شێوازی خەوی بەکارهێنەر و لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد کە ئەمە یەکێکە لە گرنگترین دەستکەوتەکانی. ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئامۆژگاری و ڕێنمای وەربگرن بۆ باشترکردنی کوالێتی خەویان. و بۆ چێژ وەرگرتن، کاتژمێرەکە کارەکتەری کارتۆنی بۆ هەر بەکارهێنەرێک دیاریدەکات بە پشتبەستن بە شێوازی خەویان، ئەمەش یارمەتیدەرە لە تێگەیشتنێکی زۆر ئاسانتر و باشتر لە خولی خەو. وە سامسۆنگ بەمە نەوەستا، بەڵکو هەوڵی بەدەستهێنانی جیاوازییەکی دیکەی داوە، ئەویش ڕاگەیاندنی هەستەوەری BioActiveە لەناو کاتژمێرەکانی Galaxy Watch 4، کە لایەنە جیاوازەکانی تەندروستیی دەپێوێت، بە شێوەیەکی کاریگەر سێ هەستەوەری تەندروستی کۆنتڕۆڵ دەکات، وەک هەستەوەری کارەبایی دڵ (ECG)، و هەستەوەری لێدانی دڵی بینراو (OHR) و شیکاری زیندە کارەبایی (BIA) بۆ پێوانەکردنی چەوری جەستە و ماسولکەکانی ئێسکەپەیکەر، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامرازێکی سەردەمیانە بۆ دیاریکردنی ناڕێکی لێدانی دڵ (AFib)، پێوانی پەستانی خوێن، و پێوانی ئۆکسجینی خوێن و پێکهاتەی جەستە.
بۆ ووردەکاری زیاتر، هەستەوەری شیکاری زیندە کارەبایی (BIA)کە یەکێکە لە هەستەوەرەکانی ناو BioActive، پێکهاتەی جەستە وەک بڕی چەوری یان بارستەی ماسولکەی ئێسکەپەیکەر دەپێوێت، هەروەها ڕاپۆرتێکی تەواو دەدات بە ناردنی تەزووی کارەبا بۆ ناو جەستە بۆ پێوانەکردنی بڕی چەوری و ئاو و ماسولکە. بەم هەستەوەرە داهێنەرە، پێوانەکردنی ئەم لایەنانەی جەستە و ئەنجامدانی ئەم شیکاریانە ئێستا بەردەستە بۆ هەر بەکارهێنەرێکی کاتژمێری زیرەکی سامسۆنگ لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک بێت، دوای ئەوەی ئەو تەکنەلۆژیایەی تا دوو ساڵ لەمەوبەر، بەردەستبوونی سنووردار بوو یان تەنها بۆ یانە وەرزشییەکان بوو؛ کەسەکە دەبوو بۆ ماوەی 30 چرکە دەست بە مەچەکیەوە بگرێت پێش ئەوەی کاتژمێرەکە دەست بە خوێندنەوە بکات.
بە تایبەتمەندی "فشار" بەکارهێنەرانی کاتژمێری سامسۆنگGalaxy دەتوانن بە بەردەوامی گۆڕانی لێدانی دڵیان (HRV) بپشکنن؛ ئەمەش یارمەتی بەکارهێنەران دەدات باشتر لە جەستەیان تێبگەن و ئاگاداری خۆیان بن. وەرگرتنی خوێندنەوەکان یارمەتی بەڕێوەبردنی ڕاهێنانە جەستەییەکانت دەدات، بە دیاریکردنی ئەوەی کە چەندە ڕاهێنان و ماوەی چەندی پێویستە بۆ ئەنجامدانی، بەم شێوەیە دەتوانیت ڕاهێنانە جەستەییەکانت بە شێوەیەکی کاراتر ئەنجام بدەیت و تەندروستیت باشتر بێت.
تایبەتمەندی BioActive پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی چەندین هەستەوەر لە یەک ئامێردا پێشکەش بکات، ئەمەش وایکردووە کاراتر و کاریگەرتر بێت؛ بە تایبەت بە هێشتنەوەی تەمەنی درێژی پاترییەکەی، کە توانای بەکارهێنانی کاتژمێری Galaxy Watch بۆ ماوەی ڕۆژ و نیوێک بە یەکجار بارگاویکردنەوە بەردەست کردووە، ئەمەش بە واتای بەرهەمهێنانی و پاشەکەوتکردنی زیاتری ووزە.
سامسۆنگ بە ئارەزووی بەردەوامبوون لە باشترکردن و پەرەپێدانی بەرهەمەکانی، لە ڕێگەی تیمی پیشەییەکانی لە بواری تەندروستی و تیمی بەشی ئەو ئامێرانەی دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، شانبەشانی "گوگڵ" کاردەکات بۆ پەرەپێدانی ئامێرەکانی لەسەر بنەمای سەکۆکانی سیستەمی کارپێکردن بۆ بەرنامەکانیان، کە ڕێگە دەدا هەردوو لایەنەکە ووزەکانیان چڕ بکەنەوە و سەرچاوەکانیان تەرخان بکەن بۆ پەرەپێدانی هەستەوەرەکان و دیزاینکردنی بەرنامەی پێشکەوتوو بۆ ئامێرە جیاوازەکان لەوانەش کاتژمێری زیرەک. Galaxy Watch 4 یەکەم کاتژمێری زیرەک بوو کە لە سیستەمی کارپێکردنی گواسترایەوە لە سیستەمی Tizenی تایبەتی سامسۆنگەوە کە سسیتەمی هەموو ئامێرەکانی پێشووی بوو بۆ سیستەمی کارپێکردنی OS Wear ی کۆمپانیای گووگڵ.
لە 10ی ئابی 2022، سامسۆنگ کاتژمێری Galaxy Watch 5ی خستە بازاڕەوە، لە چوارچێوەی چالاکیی ساڵانەی فەرمی نمایشکردنی Unpacked، کە توانای بەدواداچوونی دۆخی تەندروستی بە درێژایی کات پێشکەش دەکات لە پشکنینە تەندروستییە جیاوازەکانی پەیوەستەوە، وەک پشکنین و چاودێریکردنی لێدانی دڵ، هێڵکاری کارەبایی دڵ (ECG)، ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن، پەستانی خوێن، چاودێری پێکهاتەی جەستە لە کاتی خەودا، و ئاگاداریکردنەوە لە کاتی کەوتن، و پشتگیریکردنی کۆمەڵێک فراوانی ڕاهێنان و وەرزشی لەشجوانی کە هەموویان دەتوانرێت لەسەر مەچەکتەوە چاودێری بکرێت.
بۆ دەوڵەمەندکردنی هەموو ئەو کارانەی کە دەیکات و پێشکەشی دەکات، سامسۆنگ هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەکات بۆ هەستەوەری پەستانی خوێنی BioActive لە ئەمریکا، لە هەمان کاتدا سەیری ئەگەری بەکارهێنانی ئامێری جێگرەوە دەکات بۆ هەستەوەرەکان، وەک بیستۆکی گوێ.
لە کۆتاییدا سامسۆنگ هیچ کەمتەرخەمیەک ناکات لە دابینکردنی گرنگترین پێداویستییەکانی نەخۆشانی شەکرە، کە هەوڵدەدات تەکنەلۆژیا و تایبەتمەندییان پێشکەش بکات بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون و پێوانەکردنی ئاستی شەکر و گلوکۆز لە خوێندا بە پشکنینی دەرەکی و بەبێ ئەوەی پێویست بکات خوێن ڕابکێشن بۆ نەوەکانی داهاتووی کاتژمێرە زیرەکەکان، بەهۆی زانینی گرنگی ئەم پێشکەوتنە، کە دەتوانێت یارمەتی زیاتر لە 400 ملیۆن کەس بدات لە سەرانسەری جیهاندا لە توشبووانی نەخۆشی شەکرە بە تواناکردنیان بۆ چاودێریکردنی بارودۆخەکەیان لەکاتی جوڵەدا، لە هەمان کاتدا دەکرێت سوودی هەبێت بۆ کەسەکان پێش توشبوون بە نەخۆشی شەکرە تا چاودێری خۆیان بکەن لە هەموو کاتێکدا و ئەمەش دەرفەتیان پێدەدات خۆراکیان ڕێکبخەن و سیستەمی خۆراکییان دابنێن کە لەگەڵ جەستەیان بگونجێت.

Top