پاسكیلسواریی پێویستى به گرنگی پێدان هه‌یه
ئاڤان عه‌دنان یاریزانى پاسكیسوارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
پاسكیلسواریی پێویستى به گرنگی پێدان هه‌یه
یانه‌ى هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان هه‌مووكات گرنگى به یارییه جۆراوجۆره‌كان داوه له یانه‌كه‌ى، تیپى پاسكیلیسوارى كچانی یانه‌كه‌ش یه‌كێك بووه له‌و تیپانه‌ى كه كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام گرنگى به تواناكانى كچ و كوڕه یاریزانه‌كانى داوه بۆ ئه‌وه‌ى له لوتكه‌ى یانه‌كانى عێراقی و بگره ووڵاتانى عه‌ره‌بیش بن و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ش له‌م یانه‌یه بوونى هه‌یه كه پاشه ڕۆژێكى پرشنگدار چاوه‌ڕوانیانه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه لوتكه‌ى ئه‌م یارییه له سه‌ر ئاستى یانه‌كانى كوردستان و عێراقیش، یه‌كێك له‌و كچه یاریزانانه كه به‌رده‌وام ئاستى له به‌رز بوونه‌وه‌دایه ئه‌ویش ئاڤان عه‌دنان-ى كچه یاریزانى پاسكیلسوارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى هه‌ولێره، له ریزى یانه‌ى پێشكه‌وتن و ئافره‌تانى هه‌ولێریش یارى كردوه،ناوبراو له دایك بووى ساڵى 2004ى شارى هه‌ولێره، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى پاسكیلسوارى چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى له شاره‌كانى كوردستان؟
- به شێوه‌یه‌كی باش پێشكه‌وتووه، به‌ڵام زیاتر هه‌وڵی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستى ووڵاتانى بیانى.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-تا پاڵه‌وانێتى زیاتر ئه‌نجام بدرێت یاریزان باری لێهاتووی زیاتر ده‌بێت، بۆیه نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى ده‌بێت.
*پێت باشه چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز؟
- خه‌ڵك له بڕى به‌كارهێنانى ئۆتۆمبێل هه‌ڵبستن به به‌كارهێنانى ئامێركی تری گواستنه‌وه كه ئه‌ویش پاسكیله هه‌م بۆ ژینگه و هه‌م بۆ به‌ره‌وپێشچوونى زیاتر.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
-ته‌نها نه‌بوونى ڕێگاوبانى گونجاو، وه هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌ندێك له شوفێره‌كان گرفتن بۆ ئێمه‌ى وه‌رزشكار.
*چ هه‌ستێكت هه‌یه كاتێك له شه‌قامه‌كان مه‌شقه‌كانتان ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
-به شێوه‌یه‌كى گشتى شانازییه بۆ كچێكى كورد كه بگاته ئاستێك كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى به‌ره‌ووپێش ببات، هه‌ستێكى خۆشم هه‌یه.
*به نیازی چى بۆ داهاتووی خۆت وه‌كو كچه یاریزانێكى پاسكیلسوارى؟
-تا له توانام دا هه‌بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م و كۆڵ ناده‌م تا ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت و به‌ده‌ستى ده‌هێنم.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به ڕاهێنه‌رانى بینى ببه‌ستن؟
- كارێكى خراپ نییه هه‌م یاریزان پێش ده‌كه‌وێت، هه‌م ڕاهێنه‌ره كورده‌كان لێوه‌ى فێرده‌به‌ن. با هه‌بێت ئه‌زموونێكى تره.
*داواكارى و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
- وه‌رزش ته‌نها تۆپێك نییه هه‌زاره‌ها وه‌رزش هه‌ن كه یه‌كێك له وه‌رزشه گرنگه‌كان پاسكیلسوارییه پێویستى به گرنگی پێدان هه‌یه به تایبه‌ت بابه‌تى رێگا و بان به گرنگییه‌وه سه‌یر بكرێت.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو كچه یارزانێك؟
- وه‌ك یاریزانێكى كورد به‌شدارى یارى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌م به ئه‌نجامى شایسته‌وه.
* له هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیلسواری عێراقی داوا كراوی؟
-به‌لێ.
*پاڵه‌وان بوون لاى تۆ چى ده‌گه‌ینێ؟
-پاڵه‌وان ئه‌و یاریكه‌ره‌یه كه له شكسته‌كانى فێر ده‌بێت هه‌وڵ ده‌دات سه‌رده‌كه‌وێت.
*به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت له‌م یارییه؟
-هه‌موو یاریزانه‌كانى كازاخستان.
*گرێبه‌ستت پێشكه‌ش كراوه له‌لایه‌ن یانه‌كانى تر؟
-به‌لێ.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ى به وه‌رزشیی ناوه‌خۆ ده‌كات.