زیانەكانی رووناكیی لاپتۆپ و مۆبایل

زیانەكانی رووناكیی لاپتۆپ و مۆبایل

رووناكیی شین Blue light شەپۆڵ كورتە و بە رووناكیی بینراوی وزەبەرز ناسراوە HEV، رووناكیی شین وەكو تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كارگەریی نەرێنی دەكاتە سەر پێست و چاو. رووناكیی شین بە رێژەیەكی كەم لە ئەتمۆسفیردا هەیە، كە لە تیشكی خۆر سەرچاوە دەگرێت، بەڵام زۆربەی لە دەستكردی مرۆڤە كە لەگەڵ ئەو دایۆدانە رووناكی بڵاودەكەنەوە LED كە لەناو مۆبایل، لاپۆتۆپ، تەلەڤزیۆندان لەگەڵ هەموو ئەو شاشانەی كە رووناكی شین بڵاودەكەنەوە. زیاد بەركەوتن بە تیشكیی شینی لاپتۆپ، یان تابلێت یان سمارتفۆن، لەوانەیە كە زیانی گەورەی هەبێت بۆ پێست تا دەگاتە چەورەخانەكان و دەمارەخانەكانی هەست، ئەمەش هاندەرە بۆ زووپیربوونی خانەكانی لەش. رووناكیی شین هاندەرە بۆ تاریكبوونی رەنگی پێست و پەیداكردنی هەوكردن لەگەڵ لاوازبوونی توانای لاستیكیی پێست و لۆچبوون، هەروەها پەیداكردنی فشار و هیلاكیی جەستەیی، هیلاكبوونی چاوەكان، كەمخەوی، كەمبوونەوەی تواناو كارامەییەكانی مێشك، دوودڵی لە هەندێك بڕیاردا، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان

Top