هه‌ندرێن تیپێكى تۆكمه دروست ده‌كات
هه‌ندرێن تیپێكى تۆكمه دروست ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ندرێنى خاوه‌نى پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندی یانه‌كانى خولى نایابى كوردستان له وه‌رزی ڕابردوو، بۆ وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌ش تیپه‌كه له ئیستاوه خۆى كۆكردۆته‌وه و چه‌ندین یاریزانى سه‌رخستووه بۆ ئه‌وه‌ى تیپێكى به‌هێز دروست بكه‌ن، ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش پلانى تۆكمه‌یان داناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بتوانن تیپێكى به‌هێز دروست بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كانیان له وه‌رزى ڕابردوو باشتر بێت، له‌م باره‌شه‌وه دلشاد مه‌عروف ڕاهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كانمان كردوه به ئامانجی ده‌ستپێكێكى نوێی له وه‌رزی تازه‌ى خولى نایابى كوردستان، ژماره‌یه‌ك یاریزانمان رۆیشتوونهو و چوار یاریزانى تازه‌شمان هێناوه‌ته ریزى یانه‌كه‌مان، جگه له‌وه‌ش ئه‌مساڵ پشتمان به یاریزانانى لاوى تیپه‌كه‌مان به‌ستووه زیاتر له حه‌وت یاریزانى تیپى لاوانمان سه‌رخستووه، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش دلشاد مه‌عروف گوتیشى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه و ئامانجى ئێمه بۆ وه‌رزى تازه به‌رده‌وام بوونه بۆ ڕكابه‌رى كردن له سه‌ر ئه‌نجامى شایسته و مڵملانێ كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كانى خوله‌كه به ئامانجى ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجامى شایسته له‌م وه‌رزه، ئیداره‌ى یانه‌كه‌شمان پشتگیری ته‌واوى تیپه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تیپێكى به‌هێز دروست بكه‌ین و له وه‌رزى ڕابردوو به‌هێزتر بێت.
كارزان كانه‌بی