یەکێتی تۆپی پێی سعودیە و پەپجی مۆبایل هەماهەنگی دەکەن

یەکێتی تۆپی پێی سعودیە و پەپجی مۆبایل هەماهەنگی دەکەن

یەکێتی تۆپی پێی سعودیە و پەپجی مۆبایل هەماهەنگی دەکەن


پەپجی مۆبایل کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکان لە جیهاندا، نوێکارییەکی ناوچەیی لەناو یارییەکاندا بۆ هەموو یاریزانانی پەپجی مۆبایل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و نوێکارییەکی ناو یارییەکەی بەناونیشانی Vision Future خستەڕوو.

یەکێتی تۆپی پێی سعودیە لەگەڵ کۆمپانیای پەپجی مۆبایل ڕێککەوتن لەسەر مافی بەکارهێنانی لۆگۆی هەڵبژاردەی نیشتمانی سعودیە لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان و بەرنامە ئەلیکترۆنییەکانیدا، ئەمەش هاوکات لەگەڵ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی 92هەمین ڕۆژی نیشتمانی سعوودیە کە دەکەوێتە 23ی ئەیلول، کە کۆمپانیای پەپجی مۆبایل کە خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکانی جیهانە بەنیازە لەگەڵ بەشداربووانی لە سعودیە بەم بۆنە بەنرخەوە ئاهەنگ بگێڕێت.

لە ژێرسێبەری ئەم هاوبەشیەدا هەڵبژاردەی یەکەمی سعودیە دەچێتە ناو یاری ئەلیکترۆنیەوە لە ڕێگەی نوێکردنەوەیەکی نوێ لەناو یارییەکەدا

ئامانجی "دیدگای داهاتوو" شانازیکردنە بە ڕابردوو و ئومێد بە داهاتوو. یاریزانان دەرفەتیان دەبێت بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگە سەرنجڕاکێشەکان لە ڕێگەی کەرەستە تایبەتەکانی ناو یارییەکە. بەکارهێنەرانی یارییەکە دەرفەتی بەشداریکردنیان دەبێت لەڕێگەی کەرەستە تایبەتەکانی ناو یارییەکەدا کە پەرەشوتێکی تایبەت بە هەڵبژاردەی سعودیە لەخۆدەگرێت کە لە 22ی ئەیلولەوە بەردەست دەبێت بۆ کڕین، هەروەها یاریزانان دەتوانن پەرەشوتێکی بێبەرامبەر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەدەستبهێنن و لە سەنگەرەکانی شەڕدا بەکاریبهێنن.


پەپجی مۆبایل بە پەرۆش بوو بۆ هاوکاری لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی سعودیە بۆ سوود وەرگرتن لە بەها گەورە و مێژووییەکەی هەڵبژاردەی نیشتمانی سعودیە وەک یەکێک لە گەورەترین هەڵبژاردەی کیشوەری ئاسیا، بە تایبەت دوو مانگ پێش بەشداریکردنی هەڵبژاردەی "سەوز" لە پێشبڕکێکانی مۆندیالی "قەتەر 2022".

پەپجی مۆبایل بەردەوام کاردەکات بۆ دابینکردنی باشترین ئەزموونی یاریکردن و کات بەسەربردن و کەیفخۆشی بۆ یاریزانانی ناوچەکە. ئەم هاوکارییە دوای ماوەیەکی کەم لە هاوبەشیکردنی کۆمپانیای پەپجی مۆبایل هات لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە مانگی تەمموزدا، ئەمەش پابەندبوونی یارییەکە بە هاندەرانی لە جیهانی عەرەبیدا بەهێزتر دەکات

Top