شاڵی سەر قژ لوتكەی مۆدی جلوبەرگە

شاڵی سەر قژ لوتكەی مۆدی جلوبەرگە

شاڵ پۆشاكێكی بەسوود و سادەیە بۆ پۆشین، هەروەها بۆ پاراستنی ملت تەنیا لە مل ئاڵاندنی پێویستە، جگە لەوەی بەسوودن، هەروەها مۆدێكی جوان و ناسكیش بە سەر و مل دەبەخشن، ئێستا شاڵ بووەتە لوتكەی مۆدی جلوبەرگ، هەروەها دەتوانیت لە رێگەی شاڵەوە بەشێكی پێشەوەی قژت رابكێشیت بۆ دواوە، تەنانەت دەتوانیت بەشی كۆتایی پرچت بە شاڵ و پێچەیەكی رەنگاوڕەنگ ببەستیتەوە، بەمەش جوانییەكی نایابت بۆ دەستەبەر دەكات. شاڵ زیاتر وەك ملپێچ دەپۆشرێت، تا لەگەڵ جلەكاندا مۆدێكی شیك دەربخات، بە تایبەت ئەو شێوازەی كە بەشێكی زۆری سینگ و بەرۆك دادەپۆشێت، هەروەها دەتوانی شاڵەكە بە شلی و توندی بپۆشی، سەبارەت بە رەنگی شاڵ، ئەو لایەنە دەكەوێتە سەر خواست و حەزی ئافرەتان لەوەی چ رەنگێك هەڵدەبژێرن، پسپۆڕانی جلوبەرگ دەڵێن: چاكترە شاڵ رەنگاورەنگ بێت، تا لەگەڵ هەر بەشێكی جلوبەرگەكانی دیكە گونجاو بێت.

Top