وەرگەڕانی مینی پاسی خوێندکاران بۆ ناو دۆڵێک لە کشمیری هیندستان/ 11 کوژراو و 29 برینداری لێ كەوتەوە

وەرگەڕانی مینی پاسی خوێندکاران بۆ ناو دۆڵێک لە کشمیری هیندستان/ 11 کوژراو و 29 برینداری لێ كەوتەوە

 

           

دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەڵێن: ئەو ڕووداوە  لە ناوچەی پەنچ لە هیندستان ڕوویداوە، هه‌روه‌ها هیچ زانیارییه‌كی دروست له‌باره‌ی ژماره‌ی برینداره‌كان نییه‌ و میدیاكانی ناوخۆش ژماره‌ی برینداره‌كانیان به‌ ئاماری جیاواز له‌ نێوان 24 بۆ 29 كه‌س بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

دوابەدوای رووداوەکە، هێزەکانی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن دەستیپێکردووە.

لەم ڕووداوەدا ٩ کەس لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دواتر دوو کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها دۆخی جەستەیی بریندارانی ئەم ڕووداوە بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ساڵانە بە سەدان هەزار کەس لەسەر ڕێگاکانی هیندستان دەکوژرێن یان بریندار دەبن. زۆربەی ڕووداوەکان بەهۆی لێخوڕینی بێ ئاگایی و ناتەواوی ژێرخانی ڕێگاوبان و ئۆتۆمبێلە کۆنەکانەوە ڕوودەدەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top