بەرگری شەرعی

بەرگری شەرعی

 حاڵەتێك هەیە لە یاسادا ئەگەر كەسێك ئەو كارە بكات تاوان نییەو سزا نادرێت، واتە بەرپرسیار نابێت، ئەویش ناوی بەرگریی ڕەوایــە (دفاع شرعیـــە)، بۆ نمونە ئەگەر كەسێك هات و هێرشی كردە سەرت، دەتوانیت پارێزگاری لە خۆت بكەیت بەقەت ئەو هێرشەی كراوەتە سەرت، واتا: ئەگەر هاتوو بە چەقۆیەك هێرش كرایە سەرت، بۆت نییە بە چەكەوە بەرپەرچی هێرشەكە بدەیتەوە، ئەگەر ویسترا لێت بدرێت بەبێ بەكارهێنانی هیچ ئامرازێك، تۆ بۆت نییە چەقۆ بەكار بهێنیت، ئەگەر نا لە رووی یاساییەوە بەرپرسیار دەبێت، بەمانایەكی دی، ئەگەر بەپێی مەرجە یاساییەكان پارێزگاریت لە خۆت كرد بەرپرسیار نابیت، لە هەموو حاڵەتێكیشدا سەرەتا پێویستە هەوڵ بدەیت لایەنی تایبەت ئاگادار بكەیتەوە، ئەگەر نەت توانی، ئەوكاتە دەبێت پەنا ببەیتە بەر (دیفاع شەرعی )، وەك لە ناوەكەی دیارە دیفاع لە خۆت دەكەیت لە سنووری خۆیدا و یەكێكە لەو بارودۆخانەی كە دەبێتە هۆی نەمانی بەرپرسیارێتی سزایی.

Top