یەكەم ترایلەری فیلمی سینەمایی(رۆژین)بڵاوكرایەوە

یەكەم ترایلەری فیلمی سینەمایی(رۆژین)بڵاوكرایەوە

یەكەم ترایلەری فیلمی سینەمایی كوردی (رۆژین) بڵاوكرایەوە, كە (میلاد فەیزوڵا بەگی) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە سینەماكانی كوردستان نمایش بكرێت .

ئەم فیلمە سینەماییە كە گۆرانیبێژ (شاباز زەمانی) لەگەڵ ژمارەیەك ئەكتەر و هونەرمەند ڕۆڵی تێدا دەبینێت, لەلایەن كۆمپانیای(zs-company)بەرهەم هاتووە كە شاباز خۆی خاوەندارێتی دەكات .

فیلمی سینەمایی (رۆژین) لە ساڵی 2019 لە وڵاتی ئێران بەرهەم هێنراوە,فیلمەكە باس لە چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەكات و پەنجە دەخاتە سەر ئەو ئازار و گرفتانەی كە ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبێتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top