دلێر حاته‌م چه‌ندین یانه‌ى عێراقی ڕه‌تكرده‌وه‌

دلێر حاته‌م چه‌ندین یانه‌ى عێراقی ڕه‌تكرده‌وه‌

دلێر حاته‌م چه‌ندین یانه‌ى عێراقی ڕه‌تكرده‌وه‌
هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌كانى خولى نایابى عێراقی و كوردستان له‌ هه‌وڵى ڕازی كردنى دلێر حاته‌مى گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌كانى هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بوون به‌ ئامانجى یارى كردن له‌ ریزى یانه‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆى خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ دلێر خولى پله‌ یه‌كى كوردستانى هه‌ڵبژارد و سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانى تری ڕه‌تكرده‌وه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ دلێر حاته‌م بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت گرێبه‌ستم بۆ هاتبوو له‌ چه‌ندین یانه‌ى خولی نایابى یانه‌كانى عێراقی و نایابى یانه‌كانى كوردستانیش، به‌ڵام به‌هۆكارى خێزانییه‌وه‌ نه‌متوانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ مۆربكه‌م رووم كرده‌ ریزى یانه‌ى برادۆست بۆ خولى پله‌یه‌كى كوردستان به‌رگرى له‌ تۆرى ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كه‌م، گوتیشى" ده‌مه‌وێ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى برادۆست بتوانم ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م و یانه‌ى برادۆست سه‌ربه‌خین بۆ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش زۆر ئاسوده‌م بۆیه‌ گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵیان واژوو كردوه‌، یانه‌ى برادۆستیش یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى شارى كه‌ركووك هه‌موو هه‌ولێك له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى شایسته‌ تۆری گۆڵی یانه‌كه‌ بپارێزم و خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه‌ بكه‌م، ئه‌مساڵیش یانه‌كه‌ چه‌ندین گرێبه‌ستى گرنگی ئه‌نجام داوه‌ به‌ ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خوله‌كه‌.
كارزان كانه‌بی

Top