ژمارەی قوربانیانی داڕمانی بینایەك لە ئوردن لە هەڵكشاندایە

ژمارەی قوربانیانی داڕمانی بینایەك لە ئوردن لە هەڵكشاندایە

 

 

 

ژمارەی قوربانیانی ڕووخانی بینایەك لە عەممانی پایتەختی ئوردن بۆ ١٣ کەس بەرز بووەوە.

ئەمیر ئەلسەرتاوی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئوردن رایگەیاند، هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردن لەنێو ئەم بینا ڕووخاوەدا بەردەوامە.

سەرتاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، كەلە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا تەرمی ٣ کەسی دیکە دۆزراونەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی کوژراوەکان بۆ ١٣ کەس زیادیکردووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئوردن ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی بریندارەکان کە پێشتر بە 10 بریندار ڕاگەیەندرابوو، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top