بریتنی سپێرز: سێزدە ساڵ منیان كوشت

بریتنی سپێرز: سێزدە ساڵ منیان كوشت

ئەستێرەی پۆپ بریتنی سپێرز لە پەیامێكی دەنگیی درێژدا ڕایگەیاند كە ئەو سەرپەرشتییەی كە بۆ ماوەی ١٣ ساڵ بەهۆی كێشە دەروونییەكانییەوە كە لەلایەن باوكییەوە بەسەریدا سەپێندرابوو، كۆتایی پێهات و ئێستا ئازادە.
جەیمی سپێرز باوكی ئەو گۆرانیبێژە، سەرپەرشتیاری سەرەكیی ئەو سەرپەرشتیكردنە بوو كە لە ساڵی ٢٠٠٨ بەسەر كچەكەیدا سەپێندرا و، بە بڕیارێكی دەسەڵاتی دادوەری لە لۆس ئەنجلۆس لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ هەڵوەشایەوە.
ئەو ئەستێرە تەمەن 40 ساڵییە لەو كاتەوەی كە ئەم سەرپەرشتییە هەڵگیراوە، تەنیا لێدوانی كورتی لەبارەی ئەم سەرپەرشتییە دەركردووە و بە «ئارەزوومەندانە» وەسفی كردووە، ئەمەش بە تایبەتی لە ڕاگەیاندنی ئەودا دەركەوتووە كە باوكی ڕێگریی كردووە كە منداڵی هەبێت، هەرچەندە خۆی زۆر ئارەزووی بووە منداڵی زیاتری هەبێت.
سپێرز دوای هەڵوەشاندنەوەی سەرپەرشتیاری، هاوسەرگیری دووبارەی كردەوە و هاوسەرەكەی (سام ئەسگار)ی تەمەن ٢٨ ساڵ ڕایگەیاند كە كۆرپەكەی لەبار چووە.
لە پەیامێكی دەنگیی 22 خولەكیدا كە لە یوتیوب بڵاو كرایەوە و، بۆ یەكەمجار گۆڤاری ڤاریتی ئاشكرای كرد، بریتنی سپێرز بە دەنگێكی خەمناك و هەندێكجاریش زەق، ئاشكرای كرد كە 13 ساڵی ژیانی لەژێر «كۆنترۆڵی» باوكیدا زۆر بە سەختی بەسەر بردووە و، دایكیشی بەو سەرپەرشتییە رازی بووە، هەروەها دایكی و براكەی و هاوڕێكانی شایەتحاڵ بوون لەسەر ئەوەی كە بەسەریدا هات لەو ماوەیەدا.
لە تۆمارە دەنگییەكەدا دەڵێت: «چیم كرد كە شایەنی ئەمە بێت»، هەروەها خێزانەكەی و كەسانی نزیك لە خۆی تۆمەتبار دەكات بە كوشتنی «بە هەموو مانای وشەكە».
ئەو هونەرمەندە پێی وابوو كە جەیمی سپێرزی باوكی لە ماوەی سێزدە ساڵی رابردوودا سزای داوە، بەو پێیەی ڕێگریی كردووە لەوەی (كەس نەبینێت، یان هیچ نەڵێت) هەروەها ناچار بووە كار بكات و، ڕێگریی لێ كراوە ئۆتۆمبێلی خۆی لێبخوڕێت، تەنانەت جەختی لەوە كردەوە كە مۆبایلەكەی لەژێر چاودێریدا بووە.

Top