ئاسۆ رۆستم له‌ كوێت ده‌دروشێته‌وه‌

ئاسۆ رۆستم له‌ كوێت ده‌دروشێته‌وه‌

ئاسۆ رۆستم له‌ كوێت ده‌دروشێته‌وه‌
هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئاسۆ رۆستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، به‌ هۆى ئاست به‌رزیشه‌وه‌ چه‌ندین یانه‌ داواى گرێبه‌ستى لێ كردبوو، دواجاریش ئاسۆ یانه‌ى سالمیه‌ى كوێتى هه‌ڵبژارد، له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ یانه‌ كوێتیه‌كه‌ سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى خولى كوێتییه‌، له‌ باره‌ى چوونى بۆ یانه‌كه‌ و ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى له‌ خولى كوێتى ئاسۆ رۆستم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ده‌ستپێكێكی باشمان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى سالمییه‌ى كوێتى و توانیمان له‌ ده‌ست پێكى خوله‌كه‌ سێ خاڵى گرنگ به‌ده‌ست بهێنین، ئاماده‌كارى باشمان كردوه‌ و یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت یه‌كێك له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى خوله‌كه‌ بێت و له‌ پله‌كانى پێشه‌وه‌ش بێت،منیش وه‌كو یاریزانێكى كورد زۆر ئاسوده‌م و هه‌ر چه‌نده‌ بۆ من قورسه‌ كه‌ بۆ یه‌كمجاره‌ له‌ خولێكى ده‌ره‌وه‌ یارى ده‌كه‌م، هه‌رچى له‌ توانام بێت درێغی ناكه‌م بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه‌ و ناوی خۆشم وه‌كو یاریزانێكى كورد.
كارزان كانه‌بی

Top