هەڵمەتێکی بانگەشەیی بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی لە عێراق ڕادەگەیەنرێت

هەڵمەتێکی بانگەشەیی بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی لە عێراق ڕادەگەیەنرێت

“سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بانگەشەیی لە عێراق بۆ تەلەفزیۆنەکانی و تیروپشکی بۆ خەڵاتی بەنرخ بە بڕی دە هەزار دۆلار ڕاگەیاند.
لە ووردەکارییەکانی هەڵمەتەکە؛ هەر کڕیارێک هەریەکێک لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ بکڕیت کە نرخی 1400 دۆلار و زیاتر بێت له وه ناوی دەچێتە تیروپشکێکەوە بۆ بردنەوەی یەکێک لە خەڵاتە تایبەتەکانی بەرهەمەکانی سامسۆنگ، کە بریتین لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ بە کوالێتی 8K بە قەبارەی 65 ئینچ و بڵندگۆی تەلەفزیۆن Soundbars و ئامێری Sound Towerی سامسۆنگ.
هەڵمەتەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی دەستپێکردنیەوە.

Top