چوارقورنه گۆڕانكارى ده‌كات
چوارقورنه گۆڕانكارى ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى چوار قورنه یه‌كه‌م وه‌رزى ده‌بێت له یارى كردن له ریزى یانه گه‌وره‌كانى كوردستان كه ئه‌ویش خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانه، كارگێڕى یانه‌كه به فه‌رمی گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ دارا محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌رى پێشووی یانه‌ى بازیان مۆركردوه و ده‌یه‌وێت له سه‌ر ده‌ستى ئه‌م ڕاهێنه‌ره ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت، له‌باره‌ى پلانى داهاتووی یانه‌كه‌ش دارا محه‌مه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: پلانمان ئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێ گۆڕانكاری بكه‌ین، چونكه یانه‌كه یه‌كه‌م ساڵیه‌تى له یارى كردنی له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانه ده‌بێ گۆڕانكاری بكه‌ین و یاریزانى ئاست به‌رز و به‌توانا بهێنین ئه‌زموونێكیان هه‌بێ له‌م خوله، ئێستاش به‌رده‌وامین له گواستنه‌وه‌ى یاریزانان به‌ڵام له راگه‌یاندنه‌كان دوورین ئه‌ویش ده‌مانه‌وێ كاره‌كانمان به نهێنى بێ، له باره‌ى هێنانى یاریزانى پیشه‌گه‌ریش گوتى" به‌نیازی ئه‌وه‌ین سێ یاریزانى پیشه‌گه‌ر بگوازینه‌وه ریزى یانه‌كه‌مان ئێستا یاریزانێكى كۆتیڤوار مان گواستۆته‌وه له ئه‌فریقیا كه پێشووتر یاریزانى ئۆلۆمپی كۆتیڤوار بووه و دوو یاریزانى پیشگه‌ریش ده‌هێنین ئینجا له به‌غداد بێ یان له ده‌ره‌وه بێ، گرنگ نییه یاریزانى پیشه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاى ئاماده‌كارییه‌كان بهێنین، چونكه ئه‌و یاریزانه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئاماده‌یه ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌كه‌ین و هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كمان نییه و سوپاس بۆ خوا كاره‌كانمان به باشى به‌رێوه‌ده‌چێت.
كارزان كانه‌بی